
Authorسووزانا تامارۆ
Translatorمحەمەد بادین
- Pages
- 246
- Publication year
- 2023
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 3,600
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
گوێ بۆ دەنگم ڕادێرە
About this book
گوێ بۆ دەنگم ڕادێرە" چیرۆکی "مارتا" دەگێڕێتەوە، کچێک کە لەکن داپیری گەورە بووە. مارتا شتێکی ئەوتۆ لە بارەی باوانیەوە نازانێت، جگە لەوەی دایکی بە گەنجی مردووە. ئەو بە منداڵی لای وایە باوکی شازادەیەکی تورکە، لێ هێدی هێدی لەگەڵ گەورەبوونی، ئەم خەیاڵە ون دەبێت و بۆشاییی ڕاستەقینە لێی دەردەکەوێت و هەر لەم سۆنگەیەیشدا لە داپیری زویر دەبێت، چونکە ڕاستیی لێ شاردووەتەوە. بۆیە لە دوای مەرگی داپیری، هەوڵ دەدات نیشانەگەلێک لە بنەماڵەکەی بدۆزێتەوە و لەم پێناوەدا ڕێی سەفەر دەگرێتە بەر. *** " هەر وا کە ڕۆمانەکەم دەخوێندەوە، بەردەوام لە خۆمم دەپرسی چۆن نووسەرێک دەتوانێت وەها کەسایەتیگەلێکی زیندوو، وەها وەسفگەلێکی سەرسامێنەر لە سروشت و وەها مێتافۆرگەلێکی بەرین و بەهێز بخولقێنێت... لە ڕاستیدا ڕۆمانە نوێیەکەی تامارۆ تێکەڵاوییەکە: لە تێمێکەوە باز دەداتە سەر تێمێکی دی - لە گەڕانی ژنێکی گەنج بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ژیانی باوانی، بەرەو سەفەرنامەیەک لە شوێنە پیرۆزەکانی ئیسرائیل، بەرەو پرسیارگەلێکی بەتاسە دەربارەی بوونی مرۆڤ - بەو حاڵەیشەوە، سەرباری هەموو نائاساییبوونە بەدانستەکانی، 'گوێ بۆ دەنگم ڕادێرە' بە تەواوی سەرنجی خوێنەر بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت." - ماتیوو هۆفمان، ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت
Author
Translator
Book details
- ISBN
- 9788793854369
Reviews
No reviews yet
Write a review in the iWane app.
