
Translatorهەندرێن
Authorمارگه‌رێته دۆراس
- Pages
- 40
- Publication year
- 2006
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 1,800
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
گشتی ئه‌مه‌یه
About this book
مارگه‌رێته دۆراسی رۆماننووس، شانۆنووس و سیناریۆنووس، له ساڵی 1941 له ده‌ڤه‌ری (هیندۆچین) له خانه‌واده‌یه‌کی فه‌ره‌نسی له دایکبووه و له ساڵی 1996 له پاریس ماڵئاوایی کرد. خوێنه‌ری به سه‌لیقه ده‌زانێ که دۆراس له رۆمانه ناسراوه‌کانی وه‌ک: "به‌ربه‌ستێک به رووی زه‌ریای هێمن"، "ئه‌سپه چکۆڵه‌کان له ته‌راکوینه"، هیرۆشیما ئه‌ڤینه‌که‌ی من"، "کاتژمێر یانزه و نیوی ئێواره‌یه‌کی هاوین"، "ئه‌ڤیندار" و رۆمان و سینارۆییه‌کانی تری‌دا، به ئه‌ڤینێکی روحی و خه‌یاڵاندنێکی شێتانه له رێگای داستانبێژه‌کانییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ شوێنکات و یادوه‌ریی، وێنا ده‌کا. به هۆی کشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا،دۆراس له ته‌مه‌نێکی ساوادا له دایکی و مه‌وته‌نی منداڵییه‌تیه‌که‌یدا ده‌تارێ و پاریس ده‌بێته لانکه‌ی ژیانی. لێ دۆراس به هۆی ئه‌و روحه لاساره‌ی خۆیه‌وه هه‌تا مردیش سه‌ردانی دایک و مه‌وته‌نی منداڵییه‌ته‌که‌ی نه‌کرده‌وه. بۆیه له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی دۆراسدا، په‌رێشانی وه‌ڕسییه‌کانی بۆ دایکی و ئه‌و ده‌ریاچه‌ی که له یاده‌وه‌رییه کۆرپه‌له‌ییه‌که‌یدا شکۆفه‌ی گرتبوو له که‌ژ و هه‌وایه‌کی روحگیر و چڕدا، ئاماده‌ییان هه‌یه. لێره‌وه رۆمان و ده‌قه‌کانی تری دۆراس ده‌بێته ئاوێنه‌یه‌ک بۆ گه‌ردوونی یاده‌وه‌رییه لێکترازاوه‌کانی خودی خۆی و مرۆڤه کۆچبه‌ره‌کان. وێڕای ئه‌وه‌ش، مارگه‌رێته دۆراس، هه‌م له ژیان و، هه‌میش له‌ناو گه‌ردوونی داهێنانانه‌کانییدا، وه‌ک "من"ێکی مێینه‌ی راسانگه‌ر، له پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندییه چڕه‌کانی ئه‌ڤیندارییدا دیمه‌نگه‌لێکی دانسقه‌ی ئیرۆتیکی نمایشده‌کا و هاوکاتیش ئه‌و ئه‌ڤیندارییه له هاڤڕکێیه‌کی ناسکی دۆراسییانه‌دا تژییه له رۆچوونێکی شێتانه و باوه‌شکردن به ئه‌ڤینێکی ئه‌به‌دی و هه‌ستی ده‌ست لێکبه‌ردان و تۆران. لێره‌وه به‌رهه‌مه‌کانی دۆراس بۆ ژولیا کریستیڤا و ژاک دێریدا ده‌بێته خاکێکی سه‌رنجکێش بۆ په‌یڤین له کۆکردنه‌وه‌ی یادوه‌رییه په‌رژ و بڵاوه‌کانی مرۆڤ و ئاسته‌نگی ناسنامه جیازوازه‌کان. له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌کرێ بێژین، که دۆراس یه‌کێکه له‌و رۆماننووسه "پۆستمۆدێرنیست"انه‌ی که به‌رهه‌مه‌کانی ده‌بنه گه‌ردوونێک بۆ ئه‌و مرۆڤه یاده‌وه‌رییه لێکترازاوه‌ی که له نێوان جیاوازییه‌کاندا ئاسته‌نگی ناسنامه ده‌ورووژێنن. له ته‌ک ئه‌مه‌شدا، به‌رهه‌مه‌کانی دۆراس ده‌بنه ئاقارێک بۆ پرسی "فێمێنیزم".
Translator
Author
Reviews
No reviews yet
Write a review in the iWane app.