Skip to content
Back to books
کۆمیدیای نائومێدی

Authorڕەهێڵ مستەفا

IQD 3,000Novels
Publication year
2026
Language
Kurdish (Sorani)
Available as
EbookRead in the app
One-time purchase

IQD 3,000

Download the app to buy

Sign in with the same account to find it in your library.

Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.

کۆمیدیای نائومێدی

About this book

‏ڕۆمانی "کۆمیدیای نائومێدی" ڕۆمانێکە کە لەنێوان خەیاڵی زانستی، ڕیالیزمی ڕەخنەیی و شێوازە نوێکانی گێڕانەوەدا دروست بووە. ڕۆمانەکە لە دوو کتێب پێکهاتووە: ‏ کتێبی یەکەم: (تاوانەکان) کە بە زەمەنی منداڵی پاڵەوانەکە پەیوەندیدارە. ‏کتێبی دووەم: (گوناهەکان) کە زەمەنی نەوجەوانی دەگرێتەوە. ‏هەر دوو بەشەکە لە دەوری کەسایەتیی (جەمال)ی پاڵەوان دەسوڕێنەوە. پیاوێک کە لە دوا ڕۆژەکانی ژیانی خۆیدایە و بەهۆی نەخۆشییەوە دەزانێت زۆری لەم ژیانەدا نەماوە. ‏(جەمال)، باوەڕی بە هیچ سیستەمێکی ئاینی نییە. لە کۆتایی ژیانی خۆیدا هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە بۆ ڕابردووی. نەک بۆ گۆڕینی چارەنووسی خۆی و نەک بۆ بەدەستهێنانی ڕزگارییەکی ئایینی، بەڵکو بۆ هەوڵدان لە پێناوی مرۆڤایەتی. ‏ ئەو دەیەوێت لە زەمەنی منداڵی و هەرزەکاریی خۆیدا، پێش بەڕوودانی تاوان و گوناهەکانی بگرێت. بەڵام هەر جارە لە هەوڵەکانیدا، شکست دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئێستای شکست خواردووی. ‏لێرەوە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە، لەگەڵ فۆرم و تەکنیکی گێڕانەوەکەی دەبێتە یەک. ڕۆمانەکە تەنها چیرۆکی پیاوێک نییە کە بۆ ڕابردوو دەگەڕێتەوە؛ بەڵکو خودی "کات"، "یادەوەری"، "بینەربوون"، "گێڕەڕەوە" و "پاڵەوان" دەکاتە کێشەی سەرەکیی دەق.

Reviews

No reviews yet

Write a review in the iWane app.