
Translatorهەندرێن
Authorلارش میکایل راتاما
- Pages
- 40
- Publication year
- 2010
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 1,800
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
پەیڤ تەنیا پەیڤێکە
About this book
له ده‌قه‌کاندا هه‌رگیز هیچ نه‌رمکردنه‌وه‌یه‌ک نییه. به پێچه‌وانه‌وه ویستێکی سه‌رسه‌خت هانده‌ر ی وێناندنه‌کانه، هه‌روه‌ک کتومت شته‌کان به بێباکیی و کۆنکرێتی وه‌ک خۆیان باسکراون. هه‌روا وێنه‌ی خودی شاعیریش به هه‌مان شێوه‌یه. یوهان یۆنسۆن ئه‌وه وێنا ده‌کا که چۆن جه‌سته داده‌هێزرێت، چۆن ناڕه‌حه‌تی بۆ پاره و هه‌ستی بێهێزیی ئه‌و داده‌ڕمێنێت. ئه‌و کتێبه تژییه له رق و کینه، شه‌ڕه‌نگێزیی و گومانکردن. مرۆ به هه‌مان شێوه وه‌ک خودی ئه‌و که‌یف خۆش ده‌بێت کاتێک ئه‌و کۆمه‌کییه‌ک له ئه‌نجوومه‌نی یه‌کێتیی نووسه‌رانه‌وه وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه کۆشیعرێکی کارتێکه‌رانه‌ی جڤاکییه. مرۆ که دووباره ئه‌و کۆشیعره ده‌کاته‌وه ئه‌ژنۆی ده‌شکێت. ئه‌و 800 لاپه‌ڕانه پێویستن تاکوو کاریگه‌رییه‌که‌ی رابگه‌یه‌نێت. ئه‌و کتێبه ئامێرێکی بێفۆرم، دژواره. مرۆ له‌و ئامێره‌دا هه‌لا هه‌لا ده‌بێت. ره‌نگه ئه‌وه شیعر بێت که کتومت ده‌کارێ ئه‌وها بکات. رۆمانی هاوچه‌رخی سوێدیی خێرا و کارامه‌یه له راو کردنی ئه‌وه‌ی که ئێمه به راشکاوی ده‌یبینین. لێ شیعر ده‌توانێ ئه‌وه راو بکا که ئێمه نایبینین. یان ره‌نگه شیعر ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌بینین تێیناگه‌ین، ئه‌وه راو ده‌کا. شاعیره‌کان ده‌توانن ئازادانه‌تر بجوولێنه‌وه، ده‌توانن خه‌یاڵی بزۆک، دۆخه‌کان، شانۆ به‌رزه‌فت بکه‌ن. سه‌باره‌ت به جڤاکێکی وه‌ک ئێمه‌وه که به په‌له‌پروزێ، ده‌مارگرتن و سه‌رنجکێشانێکی نه‌بینراوه‌وه کار ده‌که‌ین شیعر راشکاوانه هه‌نگاوێک له پیشه‌وه‌یه. بۆ من هیچێک له رۆمانه سوێدییه‌کان وه‌ک ئه‌و سێ کۆشیعره نه‌یانتوانیووه ئه‌وها به‌هێز ئه‌و جیهانه‌ی که من تێیدا ده‌ژیم راو بکه‌ن، به‌رجه‌سته بکه‌ن.
Translator
Author
Reviews
No reviews yet
Write a review in the iWane app.