
Authorجوتیار ئەحمەد
- Pages
- 235
- Publication year
- 2026
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 2,750
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
هەژموونی کلتووری
About this book
به‌پێی به‌ڵگه‌ی ئاڕكۆلۆژی (شوێنه‌واری) و ئه‌نسرۆپۆلۆژی (مرۆڤناسی) بۆ یه‌كه‌مین جار مرۆڤ له ئه‌فه‌ریقا ده‌ركه‌وتووه، له‌و دوو به‌ڵگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ش گرنگتر‌و وردتر به‌ڵگه‌ی DNA یه كه یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی ڕه‌چه‌ڵه‌كی مرۆڤ ئه‌گه‌ڕێنه‌ێته‌وه بۆ ئه‌فه‌ریقا، تا ئێستا به‌ڵگه‌یه‌كی له‌مه ڕونترو جیاوازتر بوونی نیه. تا سه‌ره‌تای سه‌رده‌می پلایستۆسین مرۆڤ له بازنه‌ی كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقادا ئه‌هاتوو ئه‌چوو، له دوای ساڵانی ١٩٩٠ به‌دواوه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی شوێنه‌واری ئه‌نسرۆپۆلۆژیمان له به‌رده‌ستدایه، كه له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می پلایستۆسیندا مرۆڤ (جۆری هۆمۆنین) ئه‌فه‌ریقای جێهێشتووه تا به ناوچه‌كانیتری جیهاندا به شوێن ژیاندا بگه‌ڕێت. (Susan C. Anton and Carl C. Swisher 2004, 271-272) كۆچ و ده‌رچوونی هۆمۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فه‌ریقا كاتێك ڕویدا كه ئه‌و بارودۆخی ئیكۆلۆجییه‌ی له ئه‌فه‌ریقادا هه‌بوو ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینیش بگرێته‌وه. واته ئه‌م جۆری هۆمۆیه توانی كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا ببڕێت و بگاته ناوچه‌كانی لیڤانت و میسۆپۆتامیا (Susan and Carl 2004, 270). و دوای گه‌شه‌كردنی و بوونی به جۆری هۆمۆ ساپین كه به باوانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌م ناسراوه (مرۆڤی مۆدێرن). هه‌وڵدانی بۆ جێهێشتنی ئه‌فه‌ریقاو بڵاو بوونه‌وه‌ی به چوارقوڕنه‌ی دنیادا له سه‌رده‌می ئێرلی پلایستۆسین بوو واته ٨٠٠.٠٠٠ پێش زاین. ئه‌م كۆچه‌كردنه هه‌ر وا له‌خۆوه ڕوینه‌داوه، به‌ڵكو زه‌مینه‌سازی چه‌ند سه‌ت هه‌زارساڵه‌ی له‌وه‌پێشی بۆ كراوه له ڕوی ته‌كنه‌لۆجیای به‌ردینه‌وه. مرۆڤیش په‌یوه‌ندی به‌و پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌وه هه‌بوو كه ئه‌و كات له بواری ته‌كنه‌لۆجیای ئامێری به‌ردیندا به‌ده‌ستی هێنابوو، كه سه‌رده‌می گوێزانه‌وه بوو بۆ قۆناغی ته‌كنه‌لۆجی به‌ردینی ئۆڵداوان ( یا به ئه‌شولیان-یش به‌ناوبانگه Aschleuleen). كاتێك كه ئه‌ڵێین هۆمۆنین یا هۆمۆساپینس ئه‌و ئاماژه‌كردنه بۆ به هۆمۆ ئیرێكتوس (Homo erctus)، واته جۆرێك له مرۆڤ كه له‌سه‌ر دوو پێ ڕۆیشتووه‌و هه‌یكه‌لێكی ڕواه‌ستاوی هه‌بووه به هه‌مان شێوه‌ی ڕاوه‌ستاوی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه، ئه‌م جۆره‌ی مرۆڤ هه‌ڵگری گۆڕانی ته‌كنه‌لۆجیای به‌ردینی ئۆڵدۆوانه، وه له بایه‌لۆجی جه‌سته و ئه‌قڵدا گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، هه‌ربۆیه بڕیاڕی جێهێشتنی ئه‌فه‌ریقای داوه تا به‌شوێن خه‌ونی تازه‌و به‌رژه‌وه‌ندی زیاتردا بگه‌ڕێت (پێویسته ئه‌و بڵێین كه هه‌موو مڕۆڤه‌كانی ئه‌كاتی ئه‌فه‌ریقا ئه‌و كیشوه‌ره‌یان به‌جێنه‌هێشتووه) (Susan C. Anton and Carl C. Swisher 2004, 271-272) .
Author
Reviews
No reviews yet
Write a review in the iWane app.