
Authorهەندرێن
- Pages
- 58
- Publication year
- 2026
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 3,000
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
مەسعوود محەممەد؛ ئێستاتیکای شێوازاندنی هزرێکی خۆکرد
About this book
خوێندنه‌وه‌ی دیارده‌ی مەسعوود محه‌مه‌د کرده‌یه‌کی ئاسان نییه؛ چونکه شێوازی نووسین له کن مەسعوود محه‌مه‌د دیارده‌یه‌کی خۆکرده. کاتێک دیارده‌ی مەسعوود محه‌مه‌د به ئێستێتیکای شێوازاندنی هزرێکی خوکرد ناودێر ده‌که‌م، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه که من سۆبێکتیڤ، لایه‌نگرانه باسی ئه‌و مرۆڤه هزرکه‌ره‌وه ده‌که‌م یانیش، وه‌ک باوه، ده‌خوازم ئه‌و مرۆڤه بکه‌م به پاڵه‌وانێک و پێرۆزی بکه‌م. نه‌خێر. بخوێنی کوردیی گه‌ره‌که بزانێت که مەسعوود محه‌مه‌د له کاتێکدا که له شه‌ست و حه‌فتایه‌کانی سه‌ده رابردوودا پانتایی رۆشنبیریی کوردیی له بۆشایی بیرکردنه‌وه‌دا ده‌یناڵاند، که‌چی ئه‌و وه‌ک گه‌ڕیده‌یه‌کی خاوه‌ن هزر هات و به ته‌نیا گه‌مارۆی ئه‌و بۆشاییه، پانتاییه نابیرکه‌ره‌وه‌ی رۆشنبیریی کوردیی دا. هاوکاتیش ئه‌و مرۆڤه هه‌ر له بواری هزرێکی کێوییدا زمانی هه‌ڵنه‌کۆڵی،- ئه‌و رۆژگاره نووسه‌رێک مارکسیی – لینینیی و یان دژه مارکسییه‌کی، کوردایه‌تییه‌کی ره‌شۆکیی نه‌بووایه، به نامۆ و کۆنه‌په‌رست سه‌یر ده‌کرا-، به‌ڵکه خودی زمانی کوردیییشی هه‌ڵکوڵی؛ زمانی کوردییی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له ئاستی رسته‌سازیی و واته‌سازیی و رێنووسه‌وه ... هتد خه‌مڵاند. له‌وه‌ش زیاتر، ره‌نگه زیێده‌ڕۆیی نه‌که‌ین که بڵێین، مەسعوود محه‌مه‌د پێشه‌نگی هزراندنی زمانه؛ ئه‌و مرۆڤه زمانی هه‌ر ته‌نیا له ئاستی زمانه‌وانییدا مشتوماڵ نه‌کرد، به‌ڵکه ره‌هه‌ندێکی کو‌لتووریی و هزرییشی به زمانی کوردییی به‌خشی.
Author
Reviews
No reviews yet
Write a review in the iWane app.