
Authorجووتیار قارەمان
- Pages
- 61
- Publication year
- 2026
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 1,500
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
مرۆڤێکی تەنیا لە کەوشەنی کتێبدا ... گفتوگۆ لەگەڵ عەزیز گەردی
About this book
ئەم گفتوگۆ نووسراوەیەی لە بەردەستتاندایە، پوختەی سێ دیداری تۆمارکراوە کە بە هەرسێکیانەوە شەش سەعاتن (هەڵبەت لەو ماوەیەی یەکدیمان ناسیوە و چوومەتە هەنتەشی ، زیاتر لە ١٠ دیدارمان پێکەوە هەبووە، بەڵام بە داخەوە ئەوانی دیکە تۆمار نەکراون). لە گفتوگۆکاندا دکتۆر زۆر جار ناوی کەس یان شوێن دەبات کە خراپەیان لەگەڵ کردووە، بۆ ئەوەی ئەو کەس و شوێنانە زویر و دڵمەند نەبن، لە بری ناوەکانیان سێخاڵ لەنێوان جووت بەرزەبۆردا (”...“) دانراوە. لە هەندێک جێیشدا دکتۆر جمێن دەدات، بۆ ئەوەی درک بەوە بکرێت کە ئەو پیاوە گەورەیە چ ئازارێکی بە دەست کەسانێکەوە چەشتووە و بە چ دەردێکەوە تلاوەتەوە، وەک خۆیان نووسراون. خۆیشی باس لەوە دەکات کە جاری جاران وا نەبووە، بەڵام کەسانێک بوونەتە هۆی ئەوەی وا جمێن بدات. هەروەها ئەو ڕیزبەندییەی لێرەدا هەیە، لە گفتوگۆکاندا نەبووە، بەڵکو دوای نووسینەوە بەپێی پەیوەستیی بابەتەکان پرس و وەڵامەکان براونەتە لای یەک. زۆر بابەتی دیکەیش لە گفتوگۆکاندا هەبوون، بە تایبەتی بۆچوونی لەسەر هەندێک کەسایەتیی دیاری مێژوویی و ئەدەبی و سیاسیی کوردەوە، بەڵام بە پاساوی ئەوەی ڕەنگە بۆچوونەکەی پەسەندی زۆر کەس نەبێت، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەیشی لێ نەڕەنجێت و ئێستایش دکتۆری ڕەحمەتی لەنێوماندا نەماوە تا بەرگری لە بۆچوونەکەی بکات، نەنووسرانەوە و خۆیان لێ نەبان کرا.