
Authorد. عەبدوڵڵا تاریقی
Translatorسۆیلا حەمەڕەشید
- Pages
- 75
- Publication year
- 2024
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 2,500
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
لە خزمەتی دایكدا
About this book
بێدەنگی باڵی بەسەر هەموو ئەو كەسانەدا كێشابوو، كە لەو شوێنەدا دانیشتبوون. منداڵەكەش یاریی بە پەرتووكەكەی بەردەستی دەكرد، جارێك هەڵی دەگێڕایەوە و جارێكی دیكە بە ددان دەیدڕاند، پاشان پەرتووكەكەی فڕێ دا، پاشان بەگاگۆڵکێ بەرەو پەرتووكەكە ڕۆیشت، بۆ ئەوەی هەمان دیمەنی یەكەم دووبارە بكاتەوە. دایكەكە بەپەلە ڕای كرد بۆ لای منداڵەكەی، بۆ ئەوەی ئەو پەرتووكەی لێ بسەنێت كە دڕاندوویەتی، بە هۆی ئەو كونجكۆڵییەی لە دەروونی منداڵدا هەیە بۆ پێشوازیكردن لە ژیان، هەوڵ دەدات هەموو شتێك بدۆزێتەوە، لە هەموو دەرگایەك دەدات كە ئێوە خوازیاری ئەوەن ئەو دەرگایە هیچی لەپشتەوە نەبێت، یاخود تەنانەت ئەو ڕێگایانەش كە بەرەو لەناوچوونی دەبەن، دەی گرێتەبەر! هەموو ئەمانە پاڵنەری كونجكۆڵی و حەزی ڕاستەقینەیە بۆ كردنەوەی كۆد و ڕازەكانی ژیان. دایكەكە پەرتووكەكەی لە بەردەستی دەر هێنا و خستیەوە شوێنی خۆی، پاش ئەوەی ئەوەی پێی كرا چاكی كردەوە. ڕەنگە ئەم دیمەنە لای هەمووان حاڵەتێكی زۆر باو بێت، وەلێ ئەو پرسیارەی لەپشت ئەم دیمەنەوە خۆی مەڵاس داوە، ئەوەیە ئەو پاڵنەرە چییە وای لە دایكەكە كرد پەرتووكەكە لە دەستی منداڵەكە وەر بگرێتەوە بەبێ ئەوەی سەرزەنشتی بكات، بقیژێنێت بەسەریدا، بەڵكوو بەبێ ئەوەی بە هۆی ڕەفتارێكی توندوتیژانەوە كار بكات بۆ دروستكردنی گرێیەك لە دەروونی منداڵدا، كە بە درێژایی ژیانی بەرۆكی بەر نەدات؟ گەر بەتوندوتیژی ڕەفتار بكات، ڕەنگە چاڵێكی قووڵ لەنێوان منداڵەكە و پەرتووكدا دروست بكات، سەروەختێك دایكەكە هەستی پێ ناكات! وەلێ دایك...! هەر وەك پەرتووك واتای جیاوازی هەیە لای مرۆڤ، هەر وشەیەك سەر دەكێشێت بۆ واتایەك پەیوەندیی بەو كەتوارەوە هەیە کە تیایدا دەژین، هەر وشەیەك هەڵگری تێڕوانینی جیاوازە لە یادگەماندا، وەلێ وشەی “دایك” واتاكەی لە یادگەماندا هاڕمۆنی و گونجاوە، لەپشت هەر یادگەیەكەوە و لەلای هەركەسێك، شێوەیەكی جیاوازی بۆ خۆی وەر گرتووە. دایك ئەو مێژووەیە كە هەرچەندی لەسەر بگوترێت، وشەكان درۆی لەبارەوە ناڵێن، ڕەوتێكی مێژووییە هەموو زیندوویەك گەواهیدەریەتی، نهێنییەكە تەنها بۆ منداڵ نەبێت، ئاشكرا نابێت. لە هەموو ئەمانە و زیاتر لەمانەش، سەبارەت بە دایك كاتێك لە دڵ و یادگەماندا جێگیر بووە، وێنایەكی زەینی و سۆزداریمان بۆ دروست بووە. لێرەوە ڕەوتی ژیانمانی دروست كردووە، كە هەموو ڕۆژێك لە ڕۆژەكانی ژیانمان نزای ئەوەی بۆ دەكەین كە خودا ڕازی ئەو لە دەروونماندا بپارێزێت، هەروەها بە ماچێك سەرلەنوێ واتای ژیانمان تێدا زیندوو بكاتەوە.
Author
Translator
Book details
Reviews
No reviews yet
Write a review in the iWane app.