
Authorئەرسەلان مەحموود، هەندرێن
- Pages
- 85
- Publication year
- 2013
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 2,500
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
لێره‌ی بێشوێندا ده‌بوو من ماڵێک له وێنه‌ی زێی بادینان بۆ "ئێوان" چێبکه‌م ... گفتوگۆ لەگەڵ هەندرێن
About this book
گفتوگۆیەکی درێژە لە ٢٠٠٩ ئەرسەلام مەحموود لەگەڵ هەندرێن سازی داوە و، ساڵی ٢٠١٣ بڵاو کراوەتەوە. ئەرسەلان مەحموود لەم بارەیەوە دەنووسێت: هه‌ندرێن بوونێکی بێده‌نگکراو، ئۆقره نه‌گر و نادیاریی ناو، هه‌ڵاتن له ماڵ، بوون به پێشمه‌رگه، په‌راگه‌نده بوون له هه‌نده‌ران و ... تاد، زاده‌ی ئه‌و نامۆبوونه‌ی منداڵییه‌تی هه‌ندرێنن. ئه‌و تا ئێستاش نازانێ ئه‌و نامۆبوونه‌ی له هاوپۆڵ، ماڵه‌وه‌و دانیشتوانی گونده‌که‌ی، له‌وانیتر بۆ نیگه‌رانهێنه‌رتره.. له‌وه ده‌چێ به تێشکێکی بزواوی ئه‌م كۆ پرس وه‌ڵامانه‌وه، ئه‌و نادیارییه‌ی ناو و شوێنگه‌ی هه‌ندرێن به‌دیار بكه‌ون، هه‌رچۆنێک بێت، له به‌ش به به‌شی ئه‌م ئاخاوتنه‌دا ئاکام و ڕه‌هه‌ندگه‌لێك ده‌ربکه‌ون، به‌رله‌وه‌ش بچینه ناو گفتوگۆ، ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم ئه‌م ئاخاتنه له‌سه‌ره‌تادا بۆ ئه‌وه بوو دواجار له‌شێوه‌ی چاپكراوێكی تایبه‌تدا بڵاوبكرێته‌وه، وه‌لێ له‌به‌ر وه‌خۆگرتنی ئه‌ركی چاپكردنی دوا دیوانه شیعریه‌كه‌ی ( ته‌وته‌م .....) ئه‌و كاره پێده‌چێت مه‌وداكانی زیاتر خۆی لێبكێشێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن نیوه زیاتری ئه‌م گفتوگۆیه له‌گۆڤاری ( زنار ) به‌شه‌ش به‌ش دابه‌زی، دیاره هه‌ندرێن خاوه‌ن 15 چاپكراو و ده‌یان وتار و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی جیایه و، روناكبیرێكه ئه‌وه‌ندی ده‌نوسێ زیاتر ده‌خوێنێته‌وه...
Authors
Reviews
No reviews yet
Write a review in the iWane app.