
Translatorهەندرێن
Authorئیسبرین کرۆیس-جێنسێن
- Pages
- 200
- Publication year
- 2005
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 4,000
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
فەلسەفەی کۆچەریی
About this book
کتێبەکە تایبەتە بە فەلسەفەی پۆستمۆدێرنیزمی فەرەنسی لە شەستەکان بە دواوە بۆ دووهەزارەکان. هەنووکە گفتوگۆی فەلسەفیی و پرسیاری پێویست بوون و نەبوونی فەلسەفە لە جڤاکی کوردستاندا، لە کاتی چاپی یەکەمی ئەم کتێبە گەرمترە. بوونی ئەو گفتوگۆیەش هەرچەند پەیوەندی بە سەرهەڵدانی پرسیارێکی فەلسەفیی و دۆخێکی فەلسەفەیی نەبوو کە بوونی کورد وەک بوونیكی بیرکەرەوە بەرهەمیهێنا بێت، بەڵکە پەیوەندی بە مجگێزی کاری بەڕێوەبەرایەتی زانستگەوە هەبوو. لێرەوە مرۆڤ دوای ئەو هەموو گرفت و تەنگانە رۆشنبیریی و بوونییەی کە لە جڤاکی کوردستاندا لە ئارادان، خۆزگەی دەخواست دەستەیەک لە نووسەری بواری هزر و فەلسەفە و خوێندکار و مامۆستاگەلێک لە بواری زانستە مرۆڤایەتییاکان لە زانستگەکانی کوردستان و دەرەوەدا سازیان بکردبا. لێ پرسیاریی پێداویستیی کردەی فەلسەفیی و بوونی فەلسەفە بە زۆری سەرهەڵنادا، بەڵکە ئەو پرسیارە لەو کاتەدا لە دایک دەبێ کە بیرکردنەوە بە تۆخی لە ژیانی کورددا سەرهەڵبدا، یان بە لای کەمییەوە بیرکردنەوە بە دوای رێگەیەک، شێوازێکی نوێ بگەڕێ، تاکوو خۆی لە دۆخێک نیشانبدا و بخەمڵێنێ کە خوازیاری فەلسەفاندنە. فەلسەفە لە جڤاکێکدا کە کۆی رۆشنبیریی لە ستووندا کورتبکاتەوە، ناژیت. هەروا فەلسەفە لە کۆمەڵگەیەکدا کە رۆشنبیریی دەکا بە کاڵایەکی زۆر هەرزان، کڕیاری نابێ، چونکە نرخەکەی هەرزانە. رەچەڵەکە گرێکییەکەی فەلسەفە، خۆشەویستی زانین و هاندەریی دۆشدامانی مرۆڤ بوو. لێ مرۆڤ لە کۆمەڵگەی کوردستاندا کە خۆشەویستییەکی شێتانەی بۆ پارە هەیە، ناکرێ هەستی دۆشدامانی لە بەرانبەر بوون هەبێ. سیاسەتی بە ئابوورییکردنی مرۆڤ، بیرکردنەوە و مرۆڤگەلێک لە ئابوورییەکی مەکینەیی بەرهەمدەهێنێ. کاتێک مەیلی بیرکردنەوە لە دایک دەبێ، کە خوێندن لە خوێندگە و زانستگەکاندا دەبێ بە ئامانجێک لە بەرهەمهێنانی بیرکردنەوە و ویستی بیرکردنەوەی نوێ. فەلسەفە لە جڤاکێکدا هەڵناکا کە شەهادە و شۆرەت خەونی گەورەیەتی.
Translator
Author
Book details
- ISBN
- 9789163727900
Reviews
No reviews yet
Write a review in the iWane app.