
Authorکەریم کاکە
- Pages
- 172
- Publication year
- 2019
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 3,500
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
شنگال، هایێ ل من
About this book
زۆرن ئەو نەهامەتییانەی بە سەر گەلی کورددا هاتوون. کارەساتی شنگال یەکێک لەو زامانەی گەلی کوردە کە پەڵەیەکی شەرمەزارییە بە ناوچاوانی بەرژەوەندخوازە زلهێزەکانی دنیا و دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە کە دەیانتوانی پێش لە ڕوودانی ئەم کارەساتە مرۆییە بگرن و نەیانکرد! کارەساتێکی دزێو و تا سەر ئێسقان دژ بە ئۆلی ئێزدی و کوردانی ناوچەکە! "شنگال، هایێ ل من" چیرۆکی خۆشەویستیی دوو ئازیزن لەنێوان کوڕێکی موسڵمان و کچێکی ئێزدیدا لە بازنەی ئەو شاڵاوی کوشتنوبڕینەی ئێزدییان و جینۆسایدکردنیاندا کە داعش بەسەر شنگالیدا هێنا و، دواجار بە ئاکامنەگەیشتنی ئەم خۆشەویستییە و ونبوونی ساڵحۆی خۆشەویستی کەژێ لەگەڵ ئەو هەموو ئێزدییانەی تردا کە تا ئێستایش بێسەروشوێنن و، سەرگەردانبوونی کەژێی دایک و باب و کەسوکار و برا بە چیای شنگالدا! "شنگال، هایێ ل من" پێمان دەڵێت کە ئێزدییەکان چەند ستەمدیدەن و چەند کارەسات و فرمانیان بەسەردا هاتووە، کەچی دەستبەرداری ئایین و نەتەوەی خۆیان نەبوون.
Author
Reviews
No reviews yet
Write a review in the iWane app.