Skip to content
Back to books
سینەما بە گێڕانەوەی هیچکۆک

Authorفرانسوا تروفۆ، ئالفرێد هیچكۆک

Translatorکەیوان هەورامی

IQD 7,250Criticism
Pages
363
Publication year
2025
Language
Kurdish (Sorani)
Available as
EbookRead in the app
One-time purchase

IQD 7,250

Download the app to buy

Sign in with the same account to find it in your library.

Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.

سینەما بە گێڕانەوەی هیچکۆک

About this book

ئەم كتێبەی بەردەستت وەرگێڕانی ئەو گوتوبێژەیە كە فرانسوا تروفۆی ڕەخنەگر و سینەماكاری فەڕەنسی، پێش مردنی لەگەڵ ئالفرێد هیچكۆكــی فیلمساز و دەرهێنەری دیاری خاوەن ستایلی سینەماییدا كردوویەتی. گوتوبێژی ئەم دوو هونەرمەند و هونەرناسە بە دەوری چوار تەوەردا دەخولێتەوە: ١. دۆخی پەیوەست بە بەرهەمهاتن و دەرهێنانی هەر فیلمێك، بە تایبەت فیلمەكانی هیچكۆك. ٢. ئامادەكردن و نووسینی سیناریۆی هەر فیلمێك. ٣. پرسی تایبەتی پەیوەست بە هەر دەرهێنەرێك. ٤. لێكدانەوەی ئەنجامە بازرگانی و هونەرییەكانی فیلم لە ڕوانگەی هیچكۆكەوە، بە سەرنجدان لەو چاوەڕوانییانەی كە ئەو لە بنەڕەتدا دەربارەی ئەو فیلمە دیاریكراوە هەیبوون. بە گشتی، كتێبی سینەما بە گێڕانەوەی هیچكۆك بەرهەمێكی شایەنی خوێندنەوە و لەبیرنەكراوە، كە نەك تەنیا دەربارەی سینەمای هیچكۆك، بەڵكه‌ بە شێوازێكی گشتی لەبارەی هونەری حەوتەمەوە كۆمەڵێك زانیاری و خاڵی سەرنجڕاكێش دەخاتە بەردەست. بە تایبەت فێرمان دەكات كە چۆن دەشێت بە سوودوەرگرتن لە كۆی توخمە ماددی و بینراوەكان، بەرهەمی قووڵ و ئاڵۆزی هەستەكی، زەینی، سۆزەكی و... بئافرێنین. خوێندنەوەی ئەم كتێبە سوود بە هەمووان دەگەیەنێت: * هونەرمەندانی پابەندی پیشەیی و سینەماكارانی سەرگەرمی، بە ستایل و قاڵب و زەینی هیچكۆك ئاشنا دەبن و بە گشتگرییەكی زیاتر و ئەزموونێكی زەینیی فراوانترەوە دەپەرژێنە سەر كاری فیلمسازی، ئەوسا بە هەڵبژاردنی ڕێگەیەكی دروست و لەسەر بنەمای پێویستی، بەرهەم پێشكەشی كۆمەڵگە دەكەن. ٭ توێژەر و ڕەخنەگران بە ئاگاداربوون لە گوتوبێژی ڕەخنەگرانە و پاساودراوی تروفۆ و هیچكۆك، دەتوانن پەرە بە وردی، تیژبینی و زانیارییەكانی خۆیان بدەن. * هەوادارانی هونەری حەوتەم بە ناسینی ئەو تیۆرانەی كە پەیوەستن بە فیلمسازییەوە و لەم كتێبەدا شەنوكەو كراون، دەتوانن گەشە بە هێزی دەرككردنی خۆیان بدەن و بە ئاسانی لە پەیام و زمانی جۆرێك لە سینەما تێبگەن.

Reviews

No reviews yet

Write a review in the iWane app.