
Authorعومه‌ر عه‌لی غه‌فوور
- Pages
- 335
- Publication year
- 2012
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 4,000
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
زستان و بەهاری ئیسلامی سیاسی
About this book
ئه‌م كتێبه خوێندنه‌وه‌یه‌كه بۆ مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی بزاڤی ئیسلامی (=ئیسلامی سیاسی) له چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، تا ده‌گاته سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له وڵاتانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و مه‌غریب و لیبیا و سووریا، كه سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له ساڵی 1979 بوو به وه‌رچه‌رخانێك له گه‌شه‌ی ئه‌و بزاڤانه و پاشتر له ئه‌فغانستان و سوودان و چیچان و توركیا و فه‌ڵه‌ستین چه‌ندین وڵاتی‌تر قورساییان ده‌ركه‌وت، پاشان به‌شداریی چالاكه‌نه‌یان له شۆڕشه‌كانی عه‌ره‌بی و گه‌یشتنیان به‌ده‌سه‌ڵات له میسر و تونس و مه‌غریب، كه ئه‌وه به‌به‌هاری ئه‌و بزاوته وه‌سف كراوه، پاشان پاشه‌كشه و كزبوونی به‌تایبه‌ت دووای وه‌لاخستنی ئیخوان و سه‌رۆكی ئیخوانیی میسر محه‌مه‌د مورسی و ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانی له میسر. ئه‌م دۆخه كه‌م تا زۆر ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كوردستان و پێگه‌ی ئیسلامی سیاسی هه‌بووه، كه ئیسلامی سیاسی تێیدا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نوێوه رووی له پاشه‌كشه كردوه به‌شێوه‌یه‌ك به‌سێ حزبی ئیسلامییه‌وه كۆی كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌نێوان (10-15) كورسی تێنه‌په‌ڕیوه و پاش پتر له سی ساڵ ئه‌زموون نه‌بوونه‌ته ژماره‌یه‌كی قورس له هاوكێشه‌ی سیاسیی كوردستاندا.