Skip to content
Back to books
دەفتەری سوور

Translatorهاشم ئەحمەدزادە

Authorپۆڵ ئۆستەر

IQD 2,400Stories
Pages
118
Publication year
2025
Language
Kurdish (Sorani)
Available as
EbookRead in the app
One-time purchase

IQD 2,400

Download the app to buy

Sign in with the same account to find it in your library.

Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.

دەفتەری سوور

About this book

پۆڵ ئۆستەر لە دەفتەری سووردا تیشک دەخاتە سەر پێداویستیی ڕووخاندنی سنووری نێوان ژیان و نووسین، بە کەڵکوەرگرتن لە قەراردادگەلی سەرەکیی جۆرەکانی نووسین بۆ تێگەیشتنی پرسگەلی بیرەوەری و ناسنامە. دەفتەری سوور هەڵگری سێزدە ڕووداوی ڕاستەقینەیە لە ژیانی پۆڵ ئۆستەردا، کە لە شێوەی چیرۆکدا خۆ دەنوێنن. ڕووداوگەلێک، کە مرۆڤ ناتوانێ بە ئاسانی لێکیان بداتەوە و لە هۆی قەومانیان ئاگەدار بێ. دەفتەری سوور ڕاوبۆچوونە پەسەندکراوەکانی ئێمە لەسەر ئەدەبیات بنکۆڵ دەکات و بەرەو تێگەیشتنی باشتر لە گەمە مەترسیدارەکانی نووسینمان دەبات. دەفتەری سوور دەربڕی هەستی نووسەرە لە مەڕ جوانیی مێتافیزیکییانەی ژیان و هونەرەوە. *** ''چیرۆکەکانی دەفتەر سوور، کە لە ژیانی ئۆستەر خۆیەوە یان لە ژیانی کەسانی نزیک لە خۆیەوە وەرگیراون، گەڕانن بۆ ڕێکەوتە چاوەڕواننەکراوەکان. ژمارەیەکی هەڵە دەبێتە سەرەتای ڕۆمانێکی بەناوبانگ؛ پاڵەوانێک لە ساتێکی ناشایستەدا دەردەکەوێت؛ تەڵەبازی ئۆستەر وەک نمایشێکی سیحراوی لە دەفتەری سوور نیشان دەدات.'' - ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ''ئۆستەر هەندێک ڕەهەندی نوێی بۆ ئەدەبیاتی مۆدێرن زیاد کردووە - لەوەش گرنگتر تەنانەت - بۆ دیدگاکانمان بۆ هەسارەکە.'' - بۆستن گلۆب

Book details

ISBN
9788793854574
Publisherوەشانی نووسیار

Reviews

No reviews yet

Write a review in the iWane app.