
Authorهێرتا مویلەر
Translatorجووتیار قارەمان
- Pages
- 171
- Publication year
- 2026
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 3,000
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
دڵئاژەڵ
About this book
دڵئاژەڵ ناونیشانێکە نیشانەیەکی هێماییی خەیاڵییانەی پوخت پێک دەهێنێت. هێرتا مویلەر لەڕێیەوە گوزارشت لەو ساوێرەی نێو سنگی کەسایەتییە سەرەکییەکانی دەکات کە بە هۆی پاڵنەر و بیرۆکەی هۆڤییانەوە سەری هەڵداوە و ناتوانرێت دەستی بەسەردا بگیردرێت، یان لەڕێی لۆگیک یان هەستەوە ڕام بکرێت. مویلەر سەرکەوتووانە ئەم دەستەواژەیەی لە گێڕانەوەکەیدا تواندووەتەوە و، بە شێوەیەکی زمانەوانییانەی ڕەوان و شێوازی جۆراوجۆر هەڵیگۆزیوەتەوە تا گوزارشت لە ناوەڕۆکێکی هێمایی بکات. دەتوانین ماکی کارەکانی مویلەر بە پلەی یەکەم لە ئازادیدا پوخت بکەینەوە. دوای ئەوەی خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت، هەندێک پێیان وایە مویلەر چیرۆکی کەمینە ستمەلێکراوەکان، نامۆییی زمان و، گرنیدان بە نەتەوایەتی دەگێڕێتەوە، ئاخر چونکە تەمەنێکی زۆر لە پشتی دیوارەکانی ڕۆمانیای چاوشێسکوەوە ژیاوە؛ جا وەک هاونیشتمانییەکی ڕۆمانیایی و ڕەچەڵەک ئەڵمانیاییـیەک نەهامەتییەکانی چەند بەرانبەرن. مویلەر کە لەبارەی ئەدەب و کرۆکی بابەتە جۆراوجۆرەکانیەوە دەدوێت، بەم شێوە خۆی دەناسێنێت: ڕۆماننووس، چیرۆکنووس، شاعیر، ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕ. دەڵێت: ”لەسەر دیکتاتۆرایەتی دەنووسم؛ ئاخر جگە لەوە هیچ شتێکی دی نازانم و هیچ شتێکی دیکەیشم نەدیوە.“
Author
Translator
Reviews
No reviews yet
Write a review in the iWane app.