Skip to content
Back to books
خاڵبەندی ... ڕێساکانی بەکارهێنانی لە نووسیندا

Authorجووتیار قارەمان

IQD 2,000Education
Pages
136
Publication year
2026
Language
Kurdish (Sorani)
Available as
EbookRead in the app
One-time purchase

IQD 2,000

Download the app to buy

Sign in with the same account to find it in your library.

Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.

خاڵبەندی ... ڕێساکانی بەکارهێنانی لە نووسیندا

About this book

جێی شانازییەکی بێسنوورە کە بۆ جاری دووەم دەرفەتی ئەوەم پێ بەخشراوە تا لە ڕێگەی ئەم کتێبەوە کە بەرهەمی ماندووبوونێکی زۆر و خۆشەویستییەکی قووڵە بۆ زمانی کوردی، لە خزمەتی ئێوەی ئازیزدا بم. پێشوازیی گەرمی ئێوە لە چاپی یەکەمی "خاڵبەندی ... ڕێساکانی بەکارهێنانی لە نووسیندا"، نەک هەر دڵخۆشی کردم، بەڵکو هاندەرێکی گەورەیش بوو بۆ ئەوەی هەنگاوێکی تر بەرەو پێشەوە بنێم و کارەکە بە شێوەیەکی سادەتر و ڕوونکراوەتر و گزۆرتر (کامڵتر) بهێنمەوە بەردەستی ئێوە. ئەو کتێبەی لە بەردەستتدایە، تەنیا چاپێکی نوێکراوە نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ ئەوەی خاڵبەندی بۆ هەر نووسەر و خوێنەرێکی کورد لە بابەتێکی وشکی ڕێزمانییەوە ببێتە هونەرێکی زیندوو و ئامڕازێکی کرداری. لەم چاپە نوێیەدا، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینی و پێشنیاری خوێنەران، هەوڵم داوە سێ ئامانجی سەرەکی بپێکم: یەکەم، سادەیی و ڕەوانی: هەموو ڕێساکان بە زمانێکی سادەتر، ڕەوانتر و، "کوردەوارییانەتر" داڕێژراونەتەوە. هەوڵ دراوە لە ئاڵۆزیی زاراوە و وشەی قورس دوور بکەومەوە، تا کتێبەکە بۆ هەموو ئاستێکی خوێندەواری، لە قوتابییەکی سەرەتایییەوە تا نووسەرێکی پیشەیی، بەسوود و درکی ئاسان بێت. دووەم، نموونەی هەمەچەشن: یەکێک لە گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ئەم چاپە زیادکردنی ژمارەیەکی ئێجگار زۆری نموونەیە، لە سادەوە بۆ ئاڵۆز. بۆ هەر ڕێسایەک بە لای کەمەوە ١٠ نموونەی جیاواز هێنراوەتەوە تا خوێنەر نەک هەر لە ڕووی تیۆرییەوە لە یاساکان بگات، بەڵکو لە ڕووی کردارییشەوە ببینێت کە چۆن هەر نیشانەیەک لە دۆخی جیاوازدا ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت. سێیەم، وردبینیی زیاتر: چەندین ڕێسای ورد و بابەتی نوێ بۆ کتێبەکە زیاد کراون کە لە چاپی یەکەمدا باسیان لێوە نەکرا بوو. ئەمەیش وا دەکات ئەم چاپە ببێتە سەرچاوەیەکی گشتگیرتر و دەوڵەمەندتر.

Book details

Publisherسەردەم

Reviews

No reviews yet

Write a review in the iWane app.