
Authorئالان پەری
- Pages
- 113
- Publication year
- 2019
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 1,800
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
جەنگاوەرەکان پیشەیان مردنە
About this book
ئالان پەری دەنگێکە زۆربەمان دەقەکانیمان خوێندووهتەوە. یەکێکە لەو شاعیرانەی کە گوێ بۆ دەنگی خۆی ڕادهدێرێت. بە زمانێکی جودا و سوریالیئامێز کێش و سەروا لەدوای خۆیهوه وەکوو دوو نەیار بە جێ دەهێڵێت و دەچێتە نێو ڕیتم و وێنەی نوێوە. ئەم دەنگە لە خڵتەکانی شیعری کوردی خۆی پاک کردووهتەوە. لەبەر سێبەری دەنگی کەسدا دەقەکانی نانووسێتەوە، بەڵکوو وەکوو هەموو شاعیرێکی ساغڵەم گوێ لە ناخی خۆی (هەواری ڕاستەقینەی وێنەکان) دهگرێت. دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر کاغەزە سپییە هیچ-لەسەرنەنووسراوەکان: "منیش لەگەڵ داگیرساندنی گڵۆپە تاریکەکانی شاردا، بچووک بچووک گەڕامەوه ماڵە کاغەزییەکەی خۆم..." شیعر لە تێگەیشتنە هەرەقووڵەکەیدا هەروەک ئەدۆنیسیش گوتوويهتى، "یادەوەری"ـيه. یادەوەرییەکە پێوەست نییە بە ڕابوردوویەکی دیاریکراوەوە، بەڵکوو پێوەستە بە ڕابوردوویەکی ئافرێنراوەوە، بۆیە بێباکانە پێمان دەڵێت: "یەکەم هەنگاوی نا بەرەو تونێلە سڕبووەکەی بیرەوەری." لەنێو ئەم دەنگانەدا هەست بە فەزایەکی ئازاد دەکەین، ئەو ئازادییەی کە پێویستە وەک پێویستيی هەوا بۆ پەپوولە، پێویستيی هەوا بۆ ئاو، پێویستيی هەوا بۆ سینە. - ئەحمەدی مەلا
Author
Book details
- ISBN
- 9788793854000
Reviews
No reviews yet
Write a review in the iWane app.
