
Authorزوڵەیخا کەریم
- Pages
- 100
- Publication year
- 2024
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 1,800
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
جیاکردنەوەی ڕەنگەکانی خەمباریی
About this book
شیعرەکانی ناو ئەم دیوانە بچکۆلەیە لە نێوانی ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠٢٤ نوسراون و زۆر لە بڵاوکردنەوەیان دڕدۆنگ بووم. بەڵام ئێستا هەرچۆنێک بێت بڕیاری بڵاوکردنەوەیانم داوە. تەمەنام دەکرد بتوانم بڵێم خۆمم سانسۆر نەکردووە، بەڵام خۆشم تەواو درک بەوە دەکەم کە خودسانسۆریی هەمیشە وەک دێوێکی دەسەڵاتدار لە پشت نوسینەکانمەوە ئامادەیی هەبووە، تەنها شتێکیش توانیبێتم بیکەم ئەوە بووە لەگەڵ هەڵکشانی ئەزموونی نووسینم هەوڵمداوە ئازادتر بم. بۆ من زەحمەتە خۆم لەبارەی دەقەکانمەوە بدوێم، چونکە هەستدەکەم ئەوەی توانیومە بیڵێم وتوومە، بەڵام لەگەڵ پێداچوونەوەی چەندبارەی دەقەکان بۆم دەرکەوتووە لە ئاگاییەوە یان نائاگاییەوە بووبێت زیاتر باسم لە برین و تاریکیی و خەمباریی و تەنهایی کردووە. سەرەڕای ئەوەی کە ژیانم زۆر خۆشدەوێ، بەڵام وەک هەر کەسێکی سەر بە نەوەی خۆم لە کوردستان منداڵییم بە سەردەمێکی ئاساندا تێنەپەڕیوە، ئەو سەردەمەش کاریگەریی لەسەر زمان و دنیابینیم داناوە، نەشمویستووە بە زمانێکی نامۆ بە خۆم بنووسم، بەڵام دیارە خەمباریی و تاریکیش ڕەنگی خۆیان هەیە، بۆ من ئەم دەقانە زیاد لە هەر شت جیاکردنەوەی ئەو ڕەنگانە و گێڕانەوەی پرژەی ئەو ڕوناکییانەن، کە پێ بە پێی تاریکیی و تەنهایی دەڕژێنە ناو ژیانمانەوە. - زوڵەیخا کەریم
Author
Book details
- ISBN
- 9788793854536
Reviews
No reviews yet
Write a review in the iWane app.
