
Authorمێڵ ڕۆبینس
Translatorفەردین جەلال
- Pages
- 390
- Publication year
- 2024
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 4,000
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
بیردۆزی لێیان بگەڕێ
About this book
هەر یەك لە ئێمە بە لایەنی كەمەوە بۆ جارێكیش بێت كەوتووینەتە بارودۆخێكەوە كە بڕیارمان پێ نەدرێت. دەزانین كە لێرەدا شتێك یان كەسێك هەیە دەبێت بگۆڕێت، بەڵام نازانین لە كوێوە دەست بە گۆڕینی ئەو شتە بكەین لە ژیانماندا و چۆن ئەو كەسە یان ئەو بارودۆخە بگۆڕین كە تێی كەوتووین. كاتێك لە ژیانماندا شتەكان بەو شێوەیە ناڕۆن بە ڕێوە كە دەمانەوێت ئەوا هەست بە بێچارەیی و نائومێدییەكی زۆر دەكەین. چونكە دواجار هەموومان هەوڵ و ماندووبوونمان بۆ گەیشتنە بە دەروونێكی ئارام و پێمان خۆشە بەسەر دوودڵیدا زاڵ بین و وەڵامێك بۆ كێشەكانمان بدۆزینەوە و چی دیكە لەوە زیاتر خەم پەكمان نەخات. لێرەدا كەسێك هەیە كە ئەزموونی ساڵانێكی خۆی لەگەڵ چەندین فەلسەفەی جیاوازدا كۆ كردووەتەوە و تێهەڵكێشی كردوون و لەم پەرتووكەدا بە شێوەیەكی هێندە جوان دایڕێژاوەتەوە كە بەڕاستی پێت دەڵێت من وەڵامەكەم دۆزیوەتەوە . . . ئەم كەسە خاوەنی یەكێكە لە پڕفرۆشترین پەرتووكەكانی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز كە تەنها لە دوازدەیەمین مانگی سەرەتایدا پەرتووكەكەی نزیكەی 10 ملیۆن لەبەرگیراوی لێ فرۆشراوە! پەرتووکی «The Let Them Theory» "بیردۆزی لێیان بگەڕێ" ـی مێڵ ڕۆبینس، باس لەوە دەکات کە چۆن دەروونمان ئارام بكەینەوە و خۆمان لە جڵەوكردنی بیروبۆچوون و ڕەفتاری کەسانی تر ڕزگار بكەین و بەتایبەتی چۆن بەسەر كێشە دووبارەبووەكانماندا زاڵ بین. پەیامی سەرەکی ئەم كتێبە ئەوەیە کە باس لەوە دەكات با لە خەڵك بگەڕێین بڕیاری خۆیان بدەن، لە هەمانكاتدا خۆشمان سەرنج بخەینە سەر هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی بڕیار و ژیانی خۆمان. ئێمە وەكوو تاك پێویست ناکات هەموو ئەو كەسانە لە خۆمان ڕازی بكەین كە لە چواردەورمانن یان تەنانەت تا هەتاهەتایە چاوەڕێی گۆڕانكارییان لێ بكەین، بەڵکو ئەوەی لێرەدا زۆر گرنگە دەبێت سنووری خۆمان بپارێزین و کاتی خۆمان بەهەدەر نەدەین و وزەمان بۆ ئەو شتانە بخەینە گەڕ کە ئێستا لە جڵەوماندان. لە کۆتاییدا، کتێبەکە فێرمان دەکات کە ئازادی ڕاستەقینە لەو ساتەوە دەست پێ دەكات کە واز لە جڵەوكردنی خەڵكانی دیكە دەهێنین، لە جیاتی ئەوەدا خۆمان دەست دەكەین بە گۆڕانكاری تا لە ڕێگەی گۆڕانكارییەكانی خۆمانەوە بتوانین كاریش لەوانی دیكە بكەین. هەڵبەتە دۆزینەوەی ڕێگای گۆڕانكاری و كارتێكردن و گرتنەبەری باشترین ڕێگا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان و ئەو بارودۆخانەی تێیان كەوتووین لە حاڵەتێكەوە بۆ حاڵەتێكی دیكە جیاوازە و تایبەتمەندی خۆی هەیە. بەتایبەتی ئەگەرهاتوو بابەتەكە مرۆڤی تێ بكەوێت یان كەسێكی ئازیزمان، چونكە هیچ شتێك بە هێندەی مرۆڤ ئاڵۆز نییە و تێگەشتن لە ڕەفتاری چاوەڕوانەكراویان ئازاربەخشە، بەتایبەتی لەو كاتانەدا كە شتەكانی نێوانتان بەو شێوەیە ناڕۆن بە ڕێوە كە پێت خۆشە بڕۆن. هەر لەبەر ئەمەشە نووسەر زۆر بە جوانی لەم پەرتووكەدا ئەگەرەكان و حاڵەتەكانی خستووەتە ڕوو و بە شێوەیەكی ورد و چڕ باسیان لێوە دەكات كە پێویستە لەسەر هەر یەكێكمان لەم بارودۆخانەدا چی بكەین. شتێك كە زۆر جێی خۆشحاڵی بێت لە دوای تەواوكردنی ئەم پەرتووكە ئەوەیە كە دەتگەیەنێتە ئاستێك لە تێگەشتن و هۆشیاری خوود كە پێشتر بڕوات نەدەكرد بوونی هەبێت. تۆ ئیتر وەك جاران هەر لەو خاڵەدا ناوەستیت كە كاتی خۆت بە نیگەرانی و بیركردنەوە دەكوشت و نەتدەزانی كە دەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ حاڵەتە جیاوازەكان و بارودۆخە ئاڵۆزەكانی خۆت و خەڵكانی دیكەدا بكەیت؛ فێر دەبیت كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ناخی خۆشتدا بكەیت و چۆن بەسەر كێشە دەروونییەكانتدا زاڵ بیت و ببیتە خاوەنی دەروونێكی ئارام و ڕێگە نەدەیت لە هیچ قۆناغێكی ژیاندا شكست و بارودۆخە چاوەڕوانەكراوەكان ببنە هۆی پەكخستن و دواكەوتنت.
Author
Translator
Book details
- ISBN
- 9781401971366
Reviews
No reviews yet
Write a review in the iWane app.