
Authorچیخۆڤ
Translatorڕاستی عەبدوڵا ڕەزا
- Pages
- 112
- Publication year
- 2026
- Language
- Kurdish (Sorani)
IQD 2,000
Download the app to buy
Sign in with the same account to find it in your library.
Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.
باخی گێلاس
About this book
باخی گێلاس، بەناوبانگترین شاکاری چیخۆڤ لە ژانری شانۆنامەدا. شانۆنامەکە بە قووڵی نمای ژیانی مرۆڤایەتییە، و ڕەنگدانەوەی فەلسەفەی ئەدەبی چیخۆڤە، کە ژیان ناتوانرێت کورت بکرێتەوە بۆ دوو لقی سادەی خۆشی یان خەفەت، بەڵکو دەبێت تێکەڵەیەک بێت لە هەردووکیان. بە پێکبەستنەوەی ژیانی چیخۆڤ بە شاکارێکی وەک باخی گێلاسەوە، تێدەگەین کە ئەدەبیات چۆن دەتوانێت هەم وەک ئاوێنەی ئەزموونی کەسی و هەم وەک تۆمارکەرێکی مێژوویی شۆڕش، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. پارچەنووسینێک لە کتێبەکەوە: « زۆربەی هەرە زۆری ئەو کەسە ڕۆشنبیرانەی من دەیانناسم هیچ ناگەڕێن، هیچ ناکەن، تەنها دادەنیشن، ئەسڵەن بۆ هیچ جۆرە کارێک شیاو نین. جا بە خۆیشیان دەڵێن ڕۆشنبیر، بەڵام لەگەڵ خزمەتکارەکانیان وەک کەسانی پلە نزم مامەڵە دەکەن، لەگەڵ جووتیارەکان وەک ئاژەڵ هەڵسوکەوت دەکەن، زۆر بە دەگمەن فێرە شتێک دەبن، هیچ شتێک بە ڕژدی ناخوێننەوە، بە کردەوە هیچ ناکەن، تەنها قسە دەکەن، زۆر باسی زانست دەکەن و زۆر کەم لە هونەر دەزانن. هەموویان کەسانی تووندن، هەموویان باسی بابەتی قورس دەکەن، کەچی هیچیشی لێ نازانن. زۆربەی هەرە زۆریان، دەتوانم بڵێم نەوەد و نۆ لە سەدیان هەر وەک دڕندە دەژین، بۆ بچووکترین شت پەنا دەبەنە بەر لێدان و جنێو، وەک بەراز دەخۆن و دەخۆنەوە، بۆنی ناخۆشیان ڕۆژەڕێیەک دەڕوات، هەر خەریکی ناپاکی و کاری بەدڕەوشتین... » کتێبەکە لە نووسینی (ئەنتۆن چیخۆڤ) و لە زمانی ڕووسییەوە لەلایەن (ڕاستی عەبدوڵا ڕەزا) ـەوە وەرگێڕانی بۆ کراوە.