Skip to content
Back to books
ئایەتەکانی سورەییا

Authorجوتیار ئەحمەد

IQD 2,500Novels
Pages
140
Publication year
2026
Language
Kurdish (Sorani)
Available as
EbookRead in the app
One-time purchase

IQD 2,500

Download the app to buy

Sign in with the same account to find it in your library.

Read this digital book in the iWane app for iOS and Android.

ئایەتەکانی سورەییا

About this book

نووسەر لەبارەی ڕۆمانەکەیەوە ئاماژە بۆ پاڵەوانی ڕۆمانەکە دەکات کە ناوی "ئاریای ئاڵتونكار"ە کە گه‌نجێكه‌ یاخی و چاو نه‌ترس له‌گه‌ڵ ته‌زووی كاره‌بادا ئه‌فڕێ، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ باوكی له‌ ناكۆكیدایه ‌و شه‌وانه‌ له‌ژێر زێرابه‌ سندوقییه‌كانی شاردا ڕۆژ ئه‌كاتەوە. ئاریا دەیەوێت بەو شێوەیە بژی کە خۆی دەیەوێت نەک ئەوانی دیکە ژیانی بەسەردا بسەپێنن. جوتیار ئەوەش دەخاتەڕوو کە خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌ك لە ئاریا ده‌ڕوانن گوایه‌ ئه‌خلاقی منداڵه‌كانیان تێكئه‌دات، تا ئه‌وه‌ی شه‌وێك له‌گه‌ڵ كه‌ریمدا (کە فیگەرێکی دیکە نێو ڕۆمانەکەیە) له‌ناو زێرابه‌كاندا یه‌كتر ئه‌بینن. كه‌ریم سه‌ر به‌شانه‌ چه‌كداره‌كانی حزبێکی دیاریکراوە و‌ خۆشه‌ویستی سوره‌ییای مامۆستای ئاریای ئاڵتونكاره‌. كه‌ریم له‌ ڕێگه‌ی سوره‌ییاوه‌ وا له‌ ئاڵتونكار ئه‌كات كه‌ ئیش بۆ شانه‌ چه‌كداره‌كانی حزب بكات، به‌ڵام ئاڵتونكار ناچێته‌ ژێر كاریگه‌ری هیچ سیسته‌م و بیروباوه‌ڕێكه‌وه‌ ئه‌و ته‌نها وه‌ك مرۆڤێكی ڕاسته‌قینه‌ به‌ره‌و لوتكه‌ی یاخیبوون و دژی بنه‌ماو ڕێساكانی باوانی كۆمه‌ڵگه‌ هه‌نگاو ئه‌نێ، كه‌ بونه‌ته‌ هۆی چه‌قبه‌ستن. وەکو نووسەر ئاماژەی بۆ دەکات بەشێکی دیکەی ڕۆمانەکە تەرخان کراوە بۆ عەشقەکەی كه‌ریم و سوره‌یا کە له‌دوای ساڵی 1991 هاتنه‌وه‌ی شۆڕگێره‌كان بۆ ناو شار كۆتاییه‌كه‌ی ناكامیه دەچێت. ئه‌ویش به‌هۆی باوكی سوره‌ییاوه‌ كه‌ بازرگانێكه‌و ده‌ستی له‌گه‌ڵ پیاوێكی گه‌وره‌ی سه‌ر به‌حزبێکی باڵادەستدا تێكه‌ڵ كردوه. بەشێکی دیکە رۆمانەکە باسکردنە لەو ڕێگریانەی کە باوکی سوورەیا دەبێتە دێوەزمەی نێوان ئەم دوو مەعشوقە و ئیدی ژیان بەرەو تاریکی و خەونەکان بەرەو ئاوابوون و هیواکان بەرەو پووکانەوە دەچن. كه‌ریم وه‌ك جاڵجاڵوكه‌ داو ئه‌چنێ له‌ ناو هێزی سیخوڕی و نهێنی حزبدا. هه‌ر بۆ ئەوەی بە مەعشوقەکەی بگات. له‌مه‌وه‌ كه‌ریم و ئاریای ئاڵتونكار له‌گه‌ڵ ئاسۆدا كه‌ ئه‌ویش هه‌ر له‌پێش 1991 ئیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌كات، باوه‌ریان به‌ دروشمه‌كانی شۆڕش نامێنێت، ڕاپه‌رینه‌كه‌ی 1991 ی كوردستانی عیراق ته‌نها وه‌ تاڵانكردنێكی گه‌وره‌ی نیشتمان ئه‌بینن. ڕۆمانەکە لە چەند ئاستێکی دیکەدا دەست دەخاتە سەر ئەو برینانەی بە جەستەی کۆمەڵگەی کوردییەوە لە دوای ڕاپەڕینەوەی بەهاری 1991ەوە و هەتا لە زۆر جێگەدا باس لەو ململانێی نێوان حزبەکانیش دەکرێت بە جۆرێک نووسەر لە زۆر جێگەدا دەیەوێت مێژوویەک بنووسێتەوە کە مێژوونووسان سڵ لە نووسینەوەی دەکەنەوە و ڕۆژگاریش دەیەوێت ونی بکات. حیکایەتەکانی عەشق لەم ڕۆمانەدا ئەگەرچی بە ناکامیش کۆتایی بێت، بەڵام هێزی یاخیبوون و بەرەنگاربوونەوە ئەو جوانییەک کە مرۆڤ دەتوانێت لەم ڕۆمانەدا بیبینێتەوە. ڕۆمانەکە کارکردن نییە لەسەر دروستکردنی ئومێدی بۆش، بەڵکو کارکردنە لەسەر ئەوەی ڕۆحی بەرەنگاری لای مرۆڤ دروست بکات.

Reviews

No reviews yet

Write a review in the iWane app.