بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ کتێبەکان
گوڵنارەکانی شوێنپێ لە باغچەکانی تاراوگەدا

نووسەرهەندرێن

لاپەڕەکان
180
ساڵی بڵاوکردنەوە
2006
زمان
کوردیی ناوەندی
بەردەستە وەک
کتێبی ئەلیکترۆنیلە ئەپەکەدا بیخوێنەوە
کڕین بۆ یەکجار

IQD 4,500

بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە

بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.

ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.

گوڵنارەکانی شوێنپێ لە باغچەکانی تاراوگەدا

لەبارەی ئەم کتێبە

نووسین بە هەر وتە و مەبەستێک بێت، ئاماژەیە بۆ ژیانێک، یان وردتر بێژم کردەیەکی بەڕێوەیە. لەگەڵ دەستپێکردنی نووسین، ژیانێکیش لە ئاقارەکانی بیرکردنەوە دەکەوێتە جووڵە. بەدەم بەرجەستەبوونەوەی نووسینەوە، دیمانەی نووسەریش لەمەودای شەبەنگی جیهانی ئەو دەقەدا دەردەکەوێت. کەواتە خودی نووسین کردەیە و نووسەریش، بۆ ئەوەی بتوانێت شوێنپێیەک لە ئاقارە نەبینراوەکانی ژیان دروستبکات، بەو کردەیە رێگەیەک بەرەو "بووناندن"ی دەق دەگرێتەبەر. بەو واتە مرۆڤ بۆ ئەوەی ببێت بە "هەبوو"ێک، دەبێت بجوولێت. خودی مرۆڤ جوولەیە. ئەگەر لە ژیان جوولە نەما، ئەوە مردنمان بە یاد دێتەوە. کەواتە مرۆڤ بۆ ئەوەی "بوون"ەکەی ڕابگەیەنێت، دەجوولێت. خودی سەفەریش لە کۆی"جوولە"کان پێکدێت. لێ بۆ نووسەر "سەفەر"ی جەستەیی، یان دەرەکی دەبێتە سەفەری "ناوەکی"؛ واتە ئەوە جوولەی "هەبوون"ێکی ناوەکییە کە وا لە نووسەر دەکات بە گرتنەبەری نووسین رێگەیەک بەرەو "دەق" بگرێتەبەر. نووسەر بەدەم بڕکردنی ئەو رێگەیەوە، کە رێگەیەکی تەڤلەهەڤە، بە گفتوگۆیەکی لەگەڵ "بوون"دا، لەرزینەوەیەک لەناو تۆڕەکانی دەوروبەری خۆیدا دروستدەکات. ئەگەر ئەوانە هەموویان بریتی بن لە جوولەی "بوون"ی مرۆڤ، کەواتە هەموو نووسینێکیش بانگکردنی ئەو "هەبوون"ەیە، کە لە بووندا هەیە. هەر بۆیە بێ "بوون"ی کردەیەک، نووسین لە ڕێگە گرتنەبەری دەقێک، کە ئافراندنی "بوون"ێکە، بێبەشە، هەروەک بێ "بوون"ی گرتنەبەری رێگەیەک، "شوێنپێ"یەک "بوون"ی نییە. بەمجۆرە کاروانی ئەم دەقە ئاوەڵایە، کە دەقئاوێزانی ژانرەکان لەم کتێبەدا ئامادەن، بریتییە لە "شوێنپێ"یەکانی"بوون"ی من، کە لە کردەی رێگەی گرتنەبەری ئاقارێک لەو کاروانەی کە بەڕێوەیە، بەرهەمهاتوون.

نووسەر

وردەکارییەکانی کتێب

ISBN
9789197477989

هەڵسەنگاندنەکان

هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە

لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.