
نووسەرڕەهێڵ مستەفا
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- 2026
- زمان
- کوردی (سۆرانی)
IQD 1,750
بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە
بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.
ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.
کەس شایستەی خۆشویستن نییە
لەبارەی ئەم کتێبە
لەم کتێبەدا کە تەنیا حەفتا و سێ لاپەڕەیە، ڕەهێڵ مستەفا دەرگایەکی گەورەمان بەڕووی خەمە شاردراوەکانی مرۆڤدا بۆ دەکاتەوە. ئەم بەرهەمە کۆمەڵە چیرۆکێکە کە لە ناونیشانەکەیەوە دیارە چەندە قووڵ و ڕاچڵەکێنەرە. نووسەر ڕاستەوخۆ دەست دەبات بۆ ئەو ئازارانەی کە ڕۆژانە لە دەوروبەرمان ڕوو دەدەن و بێدەنگییان لێ دەکەین. کتێبەکە دڵت دەگوشێت، وات لێ دەکات لەگەڵ ئازاری کارەکتەرەکاندا بگریت و بیر بکەیتەوە. ناوەڕۆک : ئەم بەرهەمە لە حەوت چیرۆکی جیاواز پێکدێت، کە هەر دانەیەکیان ئازارێک، خەمێک، نامۆبوونێکە. لە چیرۆکی سەرەتادا، لەگەڵ پیاوێکی فزووڵدا دەکەوینە گەڕان بەدوای ڕازی مەرگی لەناکاوی شاعیرێکی شاردا و دەمانەوێت پێکەوە ئەو ڕاستییەکان هەڵبماڵین. دواتر ڕووبەڕووی وێنەیەکی پڕ لە ئازار دەبینەوە؛ دایکێک کە بە چاوەڕوانییەکی بێهوودەوە بۆ کوڕە خنکاوەکەی دەسووتێت و ژیانی بووەتە گۆمێک لە خەم. بەڵام ئەوەی چاوەکانت پڕ دەکات لە فرمێسک، چیرۆکی سێیەمە. لەوێدا دەچیتە ناو ژیانی پیاوێکی بەساڵاچووەوە کە مەرگ هەموو ئازیزانی لێ سەندووەتەوە؛ هاوسەرەکەی، منداڵەکەی و تەنانەت باشترین هاوڕێشی. لە لاپەڕەکانی دواتردا، ڕووداوەکان دەمانبەنە ناو ماڵی خێزانێکی هەژار کە لە دەست نەبوونی ئاودا دەناڵێنن، پاشان ژنێک دەبینین بێزاری و هەڵەکانی هاوسەرەکەی گەیاندوویەتییە لێواری جیابوونەوە. لە گۆشەیەکی دیکەدا، چیرۆکخوێنێک لە قووڵایی زیندانێکی کۆندا دەناڵێنێت و دەیەوێت چیرۆک بڵێت، بەڵام هیچ کەسێک ئامادە نییە گوێ لە وشەکانی بگرێت. پەیامی نووسەر : بۆچی دەبێت مرۆڤەکان گوێ لە ئازاری هەژاران، زیندانییان و کەسە تەنیایەکان نەگرن؟ وادەکەن مرۆڤ بگاتە ئەو بڕوایەی ڕەنگە کەس شایستەی خۆشویستن، متمانە، و گرنگیدان نەبێت. لە کتێبەکەوە : مرۆڤ بۆ ئەوە دروست بووە ڕووبەڕووی هەموو سروشتێک بێتەوە لەپێناو مانەوەی لە ژیاندا، نەک وەکو ترسنۆکێک لێی ڕابکات
نووسەر
هەڵسەنگاندنەکان
هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە
لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.