
وەرگێڕئالان پەری
نووسەرئۆلگا ڕاون
- لاپەڕەکان
- 146
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- 2025
- زمان
- کوردیی ناوەندی
IQD 3,000
بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە
بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.
ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.
کارمەندەکان
لەبارەی ئەم کتێبە
لە داهاتوویەکی نزیکەودووردا، لە دووریی ملیۆنان ساڵ لە هەسارەی زەوییەوە، کە گەڕانەوە هەموار نییە؛ لەناو کەشتیی شەشهەزاردا کۆمەڵێک شایەتیی کارمەندانی مرۆڤ و شێوەمرۆڤ کۆ دەکرێنەوە- ئەوانەی لەوێ لە دایک بوون و ئەوانەی لەوێ درووست کراون؛ بۆ ئەوەی بزانن چی لەو کەشتییەدا گوزەراوە، هەڵبەت لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی شیعری، زانستی و فەلسەفیی پەرتەوازەئاساوە، کە پێویستی بە سەرنجێکی کەمتازۆر وردە بۆ درککردنی چییەتی و چۆنیەتیی ئەوەی ڕووی داوە. کارمەندانی کەشتییەکە لە هەسارەیەکدا بە ناوی "کەشفی نوێ"، هەندێک تەنی نەناسراویان دۆزییەوە، بەڵام ئەوەی چاوەڕواننەکراو بوو، ئەو تەنانە هەستوسۆزیان لە کارمەندەکاندا دەورووژاند. لە کۆتاییدا لیژنەکە بڕیاری دا ئەم کێشەیە بە تەواوی چارەسەر بکات و واز لە کەشتییە ئاسمانییەکە بهێنێت و ڕێوشوێنی کۆتاییهێنانی بایۆلۆژیی بێ جیاوازی بۆ هەموو جۆرەکانی ژیانی سەر کەشتییە ئاسمانییەکە، بگرێتە بەر... ڕۆمانەکە لەو دنیا ئاوێتەیەی بایۆلۆژی و تەکنۆلۆژیدا، هەستەکان، تێگەیشتنەکان، هەروەها باردودۆخە هەستیارەکان سەبارەت بە پرسی مرۆڤ و تەکنۆلۆژیا دەخاتە بەر باس. *** ''ئەگەر سامۆئیل بیکێت سەرلەنوێ سیناریۆی فیلمی ئالین بنووسێتەوە، ئەوا بەرهەمی ئەم ڕۆمانە دەبێت.'' - نیکۆڵاس گاری، ئاکتیولایتی ''لە ڕێگەی ئەم ڕۆمانە خەیاڵی-زانستییەوە، کە بە شیعر و کۆد گۆش کراوە، ئۆلگا ڕاون توانیویەتی ئەوە دەربخات، کە مانای ژیان تەنها لە ڕێی مردنەوەیە.'' - ئالیس دیفیلی، لا فیگارۆ
وەرگێڕ
نووسەر
وردەکارییەکانی کتێب
- ISBN
- 9788793854567
هەڵسەنگاندنەکان
هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە
لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.
