
نووسەرشاخەوان سدیق
- لاپەڕەکان
- 312
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- 2020
- زمان
- کوردی (سۆرانی)
IQD 2,400
بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە
بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.
ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.
چێژی گێڕانەوە
لەبارەی ئەم کتێبە
هەموو نووسەرێك خاوەن دونیابینیی تایبەت بە خۆیەتی، جا ئەم دونیابینییە بۆ ژیان بێت، یان بۆ نووسین و ئەدەب، هەندێك جار ئێمە ئەم دونیابینییانە لە ڕێگای بەرهەمەكانیانەوە دەبینین و دەخوێنینەوە و پێیان ئاشنا دەبین، هەندێك جاریش بەشی زۆری ئەو تێڕوانینانە لای نووسەر بەپەنهانی دەمێننەوە، جا ئەوە ئیشی ڕەخنەگر و ڕۆژنامەنووسی ئەدەبی شارەزایە؛ كە چۆن لە ڕێگەی نووسینی ڕەخنەیی یان دیمانەوە ئەو نووسەرە دەدوێنێت و دەرگای دڵی بۆ هەڵڕشتن و خستنەڕووی تەواوی دونیابینی و لایەنە شاراوەكانی ژیان و بیركردنەوەی دەكاتەوە. تا ئەوەی لە نووسین و بەرهەمە ئەدەبییەكانیاندا نەیانتوانیوە بیڵێن و بیخەنە ڕوو، لەوێدا ئازادانە گوزارشتی لێ بكەن. هەر بۆیە هەندێك جار، خوێندنەوەی دیمانەی نووسەر و ئەدیبان، بەتامتر و پڕچێژترە لە بەرهەمە چاپکراوەكانیان (شیعر، چیرۆك و ڕۆمان). من كە چەند ساڵێكە لە بواری ڕۆژنامەنووسیی ئەدەبیدا كار دەكەم، هەر زوو هەستم بەم نهێنییە كرد و وەك ئەرك و ئارەزوویەكی تایبەتی خۆم، ئەم دیمانانەی بەر دەستتانم لەگەڵ ئەم كۆمەڵە لە نووسەر و ئەدیبانەدا ساز داوە، كە خوێندنەوەی هەر یەكێك لەوانە، تایبەتمەندێتیی خۆی هەیە، لە هەمان كاتیشدا كردنەوەی دەرگایەكن بۆ چوونەژوورەوە لە دونیای تایبەتی ئەو نووسەرانە و ئاشنابوون پێیان. ئەم دیدارانە بەرهەمی چەند ساڵێکی جیاوازن و لە یەک ماوەی دیاریکراودا ساز نەدراون، بەڵام هەر یەکەیان، هەر ئەو دەمەی کە بەرهەم هاتوون، لە گۆڤار و ڕۆژنامە و سایت و بڵاوكراوە ئەدەبییەكاندا بڵاو كراونەتەوە، ئێستایش لەبەر گرینگیی ناوەڕۆكەكانیان و بە مەبەستی پاراستنیان لە فەوتان، وا دووبارە لە چوارچێوەی ئەم كتێبەدا چاپ و بڵاویان دەكەمەوە. بەو هیوایەی سوودێكیان بۆ خوێنەر و كتێبخانەی كورد هەبێت و لە خوێندنەوەیشیان خوێنەر چێژ ببینێت. شاخەوان سدیق
نووسەر
وردەکارییەکانی کتێب
- ISBN
- 9788793854048
هەڵسەنگاندنەکان
هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە
لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.
