
نووسەرهەندرێن
- لاپەڕەکان
- 187
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- 2008
- زمان
- کوردی (سۆرانی)
IQD 3,750
بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە
بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.
ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.
وەرچەرخان لە بیرکردنەوە؛ دابڕان لە ستەمگەری
لەبارەی ئەم کتێبە
رەنگە لە گاڤی یەکەمی بیرکردنەوەدا ئاخافتن لەئاستەنگەکانی ئەمڕۆی جڤاکیی کوردییدا، ئاسان بنوێنێ. لێ لەگەڵ رۆچوون بەناو رایەڵەلێکپچڕاوەکانی ئەو جڤاکەو ئاستەنگی بزاڤە بازنەییەکانییەوە، تووشی رەوشێک دەبین کە لەوێدا ئاسان نییە بیرکردنەوە بەرەو ئاراستەیەکی ئاسۆیی رێبکا یان ئاراستە دیاریکراوەکەی بدۆزێتەوە. چونکە بیرکردنەوە لەهۆکردی نەگۆڕیی جڤاکیی ئەمڕۆی کوردییدا، بیرکردنەوەیە لەکۆی بەرهەمهێنانەوەی تاک تاکیی هەژەندی بزاڤە دیرۆکییەکانی. لێرەوە ئەگەر لەئاستی پیادەکارییدا ئەزموونەکانی بزاڤیی کوردیی، بەرهەمهێنانەوەی وێنە نەگۆڕەکانی خۆیان بن، وەلێ لەبەرانبەر ئەوەدا کۆی بەرهەمی بیرکردنەوە، دەقی کوردییش، لەشەرەفنامەی شەرەفخانی بەتلیسیی و شیعرەکانی ئەحمەدی خانییەوە بگرە هەتا دەگاتە شیعرە گڕگرتووەکانی حاجی قادری کۆیی و وتار، پەخشان و شیعرەکانی نووسەر و شاعیرەکانی ئەمڕۆ، بەجۆرێک لەجۆرەکان رەنگدانەوە؛ گوتنەوە؛ بەرهەمهێنانەوەی ئەو هەژەندانە؛ گوتنەوەی زمانی ئەو ئاوەزە نەگۆڕە بووە؛ لاواندنەوە ئەو گیانە بریندار "پۆستراوما"یەی کورد بووە نەک هزرکردنەوەیەکی وەرچەرخێنەر و دابڕانێک لەوێنەی ئەو ستەمگەرییەی کەهۆکردنی سەرەکیی لەجووڵەخستنی بوونی کوردییە. کەواتە، رەنگە، یەکێک لەهۆیە سەرەکییەکانی خوولانەوەی بزاڤە سیاسییەکانی کورد، نەبوونی کۆهێزێکی بیرکەرەوە؛ تاکەکسگەلێکی ئازاد و ئاکار و کردار رچەشکێن؛ خاوەن پرینسیپ بێت، کە بتوانن ئامانجی ئەو مێژووە تاڵانکراوەی کورد بەرجەستە بکەنەوە. چونکە لەدواجاردا ئەوانەی کە هەتا ئێستاش چاوگە و نوێنەرایەتی بزاڤی رزگاریخوازیان بوونە بیرکردنەوە و کردارەکانی نووسەر و شاعیرانی کوردن. بەواتایەکی دیکە: وێنەی بزاڤە رزگاریخوازەکانی کوردستان، رەنگدانەوە و دەرهاوێشتەیەک بووە لەئەزموونی بیرکردنەوەی کۆی نووسەرانی کوردیی، کە ئەوانەش بەنۆرەی خۆیانەوە ئاوێنەیەکن لەپێکهاتە، کولتووریی کوردیی. لێرەوە رەنگە بەو ئاکامگیرییە دەگەین، کە لەوەدەچی مرۆی کورد هێشتا لەبەهای ئازادیی و سەرەوەریی خۆیی و بوونەکەی نەگەیشتبێت. ئەمەش مێنتالێکی بەکورد بەخشیووە، کە هەمیشە لەدۆخی وابەستەیی، پاشکۆیی و بندەستییدا بژیت. رەنگە یەکێک لەهۆکردەکانی بەردەوامی ئەو دۆخە لەنائازادیی؛ پاشکۆیی؛ بندەستییەش، پەروەردەی ئەو دەسەڵاتە باڵادەستانە بێت کە بوونی کوردی جڵەو کردووە. بەشێک لەنەخۆشییەکانی ئەو جڵەوکردنەش، ئیفلیجکردنی ویستی کوردە لەتێگەیشتن بۆ ئازادیی و بەرهەمهێنانەوە جڤاکێکی هارارکییدا. لەو روانگەیەوە، فیلۆسووفی فەرەنسی-گرێکیی، کۆرنێلیوس کاستۆریادیس (Cornelius astoriadis) (١٩٢٢-١٩٩٧) لەمەڕ ئەو جڤاک یان نەتەوانەی کە ئازادیی خۆیان بەوابەستەی دەسەڵاتێکی بێگانە یان دەرەکییەوە گرێداوە، کە ئەو بەهێتێرۆنۆمی (heteronomi) ناوزەدی دەکا، دەبێژێ: " هارارکیی تەنیا شێوەیەکی تایبەتە لەهێتێرۆنۆمییەکی کۆمەڵایەتیی، واتا جۆرە وێنەکردنێک کە ئینستیتیوشۆنەکانی جڤاک (قانوون، بەها و نۆرمەکان) رەچەڵەکێکی بێجڤاکیی و بێمێژوویی (بێرەگ، روح، خوا، قانوونگەلی بیۆلۆژیی یان مێژووییەکی جڤاکیی، سروشتی مرۆڤ یان جڤاک نییە). هێتیرۆنۆمی رەوایەتیی بەهارارکیی دەدا، هاوکاتیش هارارکیش بەنۆرای خۆیەوە رێگا بۆ هێتێرۆنۆمی نیشاندەدا، هەڵیدەگرێ و بەرجەستەی دەکاتەوە. کەچی ئازادی هەر تەنیا لابردنی هارارکیی نییە لەپێناوی ئامانجیی خۆبەڕێوەبەرییدا، بەڵکو هاوکاتیش سنوور بەزاندنی هێتێرۆنۆمییشە بەرەو سەربەخۆیی. جڤاکێکی سەرەتایی (پریمیتڤ)ی بندەستی دەسەڵاتێکی دەرەکیی هەمیشە هارارکیی نەبوونە, بەڵام تا بڵێی هێتێرۆنۆم بوونە، بەو مانایەش ئەو جڤاکانە نائازادن."(
نووسەر
هەڵسەنگاندنەکان
هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە
لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.