
نووسەرئارام حاجی
- لاپەڕەکان
- 613
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- 2023
- زمان
- کوردی (سۆرانی)
IQD 4,800
بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە
بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.
ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.
وێژان
لەبارەی ئەم کتێبە
نوێترین بەرهەمی دیدارسازی ئەدەبیی شاعیر و ڕۆژنامەنووسی ئەدەبی ئارام حاجی ییە. وێژان پێک هاتووە لە چل و پێنج دیدار، لەبارەی شیعرەوە لەگەڵ پازدە لێکۆڵەر، پازدە وەرگێڕ، پازدە شاعیری پاش دووهەزار، کە لە هەرچوار پارچەی کوردستانەوە بەشدارن تێیدا. ئیمەی کورد لەسەر ئاستی جیهان، لە هەر کایەیەکدا شتێکمان پێ نەبێ بۆ بەخۆنازین، ئەوا لە شیعردا بەردمان خستووەتە سەر بەرد؛ وەک شیعر بەشێکین لە ڕۆشنبیریی جیهان. خەتام نەگوتووە گەر بێژم: پشکێک لە بزاوت و بەرەوپێشچوون و داهێنان لە شیعردا، لە ئەستۆی ئێمەدا بووە. کەوایە ئێمەی کورد خاوەنی شاعیری باشین، بەڵام ئەوەی کە نەختێک هەژارین تێیدا، بەشداریکردنە بە قسەکردنێکی ڕژد لەبارەی شیعرەوە لەسەر ئاستی نێوخۆ و جیهانیش، بۆیە لەم بەرهەمەمدا ئیشم لەسەر ئەوە کردووە کە شیعربینیی شاعیران و وەرگێڕەرانی شیعر و لێکۆڵەرانی شیعر لەبارەی شیعرەوە، لە هەر چوارپارچەی کوردستان، بە شێوەی وتووێژ لە سێ بەرگدا کۆ بکەمەوە. هەروەتر ئەم سێ دەستە، کەسانێکن کە بەرهەمەکانیان کەوتووەتە پاش ساڵی دووهەزار، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا نەک مێژوو، بەڵکوو شتێکمان لە شێوەی مێژووی ئەدەبی پاش دووهەزار بۆ ڕۆشن ببێتەوە.
نووسەر
وردەکارییەکانی کتێب
- ISBN
- 9788793854413
هەڵسەنگاندنەکان
هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە
لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.
