بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ کتێبەکان
مەسعوود محەممەد و هزراندنی زمانی حاجی قادری کۆیی

نووسەرنەبەز سەمەد، هەندرێن

لاپەڕەکان
28
ساڵی بڵاوکردنەوە
2026
زمان
کوردی (سۆرانی)
بەردەستە وەک
کتێبی ئەلیکترۆنیلە ئەپەکەدا بیخوێنەوە
کڕین بۆ یەکجار

IQD 2,500

بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە

بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.

ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.

مەسعوود محەممەد و هزراندنی زمانی حاجی قادری کۆیی

لەبارەی ئەم کتێبە

مەسعوود محەممەد لە کۆتایی شەست، حەفتا و ‌هەشتایەکانی سەتەی رابردوودا هەرچەند هەوڵی دەدا بە نووسینەکانی نەخشەیەک بۆ زمانسازیی، کولتوورسازیی، خاکێکی هزریی هەڵبکۆڵێت و بەمەش کورد بتوانێت ببێت بە بوونی خۆی و بە بوونی خۆیەوە لە جیهاندا ئامادە بێت بەڵام هاوکاتیش دەیزانی لەو دۆخە پەرتەوازەی بوونی کوردییدا، ئەو پۆتانسیالیتێتە ناوەکییە (ژێرخانە هزریی و توانستە مرۆییە) لە ژیانی کوردیدا بوونی نییە، بۆیە، وەک مرۆڤێکی ئاوەزخواز (راشناڵیزم)، بۆ ئەوەی ئەگەرێک لە ئومێد نیشانبدا، روو لە خاک، یادەوەریی پەرتەوازەی زمان، لەوانەش خاکی زمانی شیعری حاجی قادری کۆیی دەکات. هاوکاتیش ئەو هەرچەند لەو پۆتانسیالێتەی کورد بێئومێدە، بەڵام بۆ ئەوەی رۆشنگەرییە شیعرییەکانی حاجی قادری کۆیی و مەلای گەورە بێئومێد نەکا، ئەو رمە شیعرییە رۆشنگەرییەی حاجی قادری کۆیی هەڵدەگرێتەوە و بەرەو هزراندن دەیفراژێنێت: "بە شیر و خامە دەوڵەت پایەدارە ئەمن خامەم هەیە و شیر نادیارە" "دیوانی حاجی قادری کۆیی" لە ناوەڕاست و کۆتایی سەتەی نۆزدەدا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هزری رۆشنگەریی بە جیهاندا، حاجی قادری کۆیی بە هۆی تاراوگەبوونی لە ئەستنەبول و ئاشنابوونی بە ئەزموونی ئەحمەدی خانییەوە، تێدەگات کە تەنیا هێزی ئاوەز و ئاوازخوازییە کە کورد لەو دۆخە دووبەرەکیی، قەدەری بندەستیی و ئاوێزان بوونەی بە دیندارییەکی نەریتیی و نەخوێندەواری، رزگار دەکات. دەخوازین لەم توێژینەوەدا بە خوێندنەوەیەکی هایدیگەریی، کە پێی وایە فەلسەفە لە دەستپێکدا شیعریی بووە. بۆیە، بە رای هایدیگەر، شیعر بۆ فەلسەفە دەچرپێنێ و بە پێچەوانەشەوە. ئەم توێژینەوەش هەوڵدەدا ئەوە روونبکاتەوە، کەچۆن مەسعوود محەممەد بە خوێندنەوەی شیعری حاخی قادری کۆیی، رەوانبێژییەک لە زمانسازیی، کولتوورناسیی؛ نەتەوەسازیی و هزراندێکی کوردیی سازاندووە.

هەڵسەنگاندنەکان

هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە

لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.