
نووسەرکەریم کاکە
- لاپەڕەکان
- 135
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- 2020
- زمان
- کوردی (سۆرانی)
IQD 3,750
بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە
بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.
ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.
ماینە شێی ستی
لەبارەی ئەم کتێبە
"ماینەشێی ستی" ڕۆمانێکی "کەریم کاکە"یە. لە لایەن هەندێک هونەرمەند و بەندبێژی میللییەوە گوتراوە و، کارەساتێکی گەورە و فرەشوێن و فرەلایەن بووە. کەریم کاکە بە سەلیقە جوانەکەی خۆی، بە وشەی کوردەواریی ڕەسەن، بە هەستە ناسکەکەی ئەو داستانەی کردووەتە ڕۆمانێکی نایاب، پڕ لە وێنەی هونەریی جوان، پڕ لە ناوی شوێنی دێرین و شوێنەوار کە ڕەنگە زۆربەی کەسانی ناوچەکەیش ئەو شوێنانەیان لە بیر کردبێت، وەک جوگرافیازانێک هەندێک ناوچە و گوندی یەک لە دوای یەکی دەرخستووە، هەندێک نەریتی کوردەوارییانە و ڕەسەنی نیشان داوە، تا ئەوپەڕی توانایش نەفرەتی لە نەریتە ناشرینەکان و دزێوەکانکردووە. داوێنپاکی و پاکیزەیی و نیشانەشکێنی و دەستپاکی و دڵپاکی و مرۆڤدۆستیی پاڵەوانەکان ئەوەندە جوان نیشان دراون کە پڕ بە پێستی کوردەوارین. بە کورتی و بە کوردی "ماینەشێی ستی" کتێبێکە پێویستە بیخوێنینەوە. بەرهەمێکە لەو جۆرانەی کە حەز دەکەیت خۆت بتنووسیایە. ڕۆمانێکە پێویستە کەسانی تر چاوی لێ بکەن و لێی فێر ببن چۆن داستانەکانی ئەم ناوچەیە بنووسنەوە. زمانێکە هەموو کەس تێی دەگات. نووسینێکە کە دەستت پێ کرد ناتوانیت وازی لێ بهێنیت.
نووسەر
هەڵسەنگاندنەکان
هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە
لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.