بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ کتێبەکان
شەوانی فرانکشتاین

نووسەرعومەر سەید

IQD 2,400ڕۆمان
لاپەڕەکان
152
ساڵی بڵاوکردنەوە
2022
زمان
کوردی (سۆرانی)
بەردەستە وەک
کتێبی ئەلیکترۆنیلە ئەپەکەدا بیخوێنەوە
کڕین بۆ یەکجار

IQD 2,400

بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە

بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.

ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.

شەوانی فرانکشتاین

لەبارەی ئەم کتێبە

ئەم سێ نۆڤلێتە، لە ڕووی ناوڕۆکەوە، بە دەوری یەک بابەتی سەرەکییەوەیە کە ئەویش پرسی ئەنفال و جەنگە، لەدەستدانی ناسنامەی مرۆڤ بوون و دواتر بزربوون و سڕینەوەی کوردبوونە. بە ئەدەب کردنی مێژوویەکی درێژە لە ململانێی و نووشست و فەنابوون لە پێناو پاراستنی شووناسدا. گێڕانەوەی ئازار و مەینەتی قوربانیانی دەستی جاش و دووژمنانە، بەرجەستەکردنی ناڵە و زریکەی چیا و گوند و باخ و بوونەوەرانی نیشتمانە. گەڕانی دووی تارمایە بێ شوومار و بێ گۆڕەکانی بیابانە. بزربوونی گوڵەکانە لە تراویلکەدا. جیا لەوەی کە هەرسێ نۆڤلێتەکە، لە ڕووی تەکنیک و زمان و گێڕانەوەوە هاوتەریب و هاوشێوەن. لە ڕووی بابەت و ناوڕۆکیشەوە، هاوشێوەی سێکوچکەیەک، ئازار و پرس و نامۆیی ئەو مرۆڤەی هەڵگرتووە کە پێی دەوترێت کورد. ئەو خودەی لە ناو شوێنێکی بزردایە و هاوکات شووناسیشی هەر وابەستەیە بەو شوێنەوە کە فرانکشتاین ئاسا (وەک چەمکە فەلسەفییەکەی) بەردەوام دەخوڵقێن و یەک تەواو دەکەن و دیسانەوە دەبنەوە قوربانی یەکتر. پێکەوە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوە و وێناکردنی پرسی ئاڵۆز و تایبەتی ئەو خودە، لە ڕێگەی خەیاڵ و فەنتازیایی ئەدەبەوە. بەو پێیەیی شووناسی مرۆڤ تا ڕادەیەکی زۆر وابەستەیە لە ناو شوێن و مێژوودا، ئەم سێ نۆڤلێتەش، هەوڵێکە بۆ وێناکردنی شووناسی ئێستای کورد لە ناو مێژوویەکی دوور و درێژی جەنگ و جینۆسایدا، لە ناو شوێنێکدا، کە وەک ناوچەوانە نەگبەتەکەی، پڕ کراوە لە هێڵی سنوور، ئەو هێڵانەی وەک شیشی زیندان، ئەویان لە ناو زیندانێکی ڕۆحی و جەستەییدا گیرکردووە. ئاخۆ لەم جیهانە بچووک و فرە شووناسەدا، ئێمە چۆن دەردەکەوین و چۆن خۆمان دەبین؟ ئەممە پرسیارەکەیە.

وردەکارییەکانی کتێب

ISBN
9788793854314
بڵاوکەرەوەوەشانی نووسیار

هەڵسەنگاندنەکان

هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە

لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.