بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ کتێبەکان
شاعیرەکان دڵستەمدیدەن

نووسەرداستان بەرزان

IQD 1,800شیعر
لاپەڕەکان
88
ساڵی بڵاوکردنەوە
2023
زمان
کوردی (سۆرانی)
بەردەستە وەک
کتێبی ئەلیکترۆنیلە ئەپەکەدا بیخوێنەوە
کڕین بۆ یەکجار

IQD 1,800

بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە

بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.

ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.

شاعیرەکان دڵستەمدیدەن

لەبارەی ئەم کتێبە

له‌باره‌ی ئه‌م کۆمەڵە شیعرە داستان بەرزان دڵێت: ئەم شیعرانەی لەم کتێبەدان ڕاستە لەسەر ئاستە گشتییەکانی شێوە و ناوەڕۆک دەچنەوە سەر ئەو شێوەکارکردنەی من کە ساڵانێکە لە نووسینی شیعردا گرتوومەتەبەر و دەتوانین بڵێین: ئەو فۆڕمە لە نووسین بۆتە جۆرێک لە ناسنامەی شیعرەکانم. بەڵام لێرەدا هەوڵدراوە کار لەسەر هێڵێکی تری شیعریی بکرێت جیاواز لە ئەزموونەکانی پێشوو، کە بارگاوییە بە هەناسەیەکی درامی و هەندێک ڕەگەزی هونەری گۆرانی و بەند و بەرهەمهێنانەوەی بڕێک لە پەند و ئیدیۆمە کوردییەکان لە سیاقێکی سەردەمیانە و بۆ بونیادنانێکی بتەوی تێکستەکان. ئەم تێکستانەی لەم کتێبەدان ناکرێت وەک شیعرێکی پەتی تەماشا بکرێن، ئەگەرچی سەرڕێژن لە زمان و دەربڕین و وێنا و مانای شیعریی، بەڵام لە خوێندنەوەیاندا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە نووسەری ئەم تێکستانە چۆن یارییە زمانی و درامییەکان دروست دەکات و بە چ زمانێکی ناباوی دیالۆگئامێز خەریکی لێدانە لە نەریتە وەستاوەکانی کۆمەڵگە و ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ و پرسە گرنگەکانی وەک خۆشەویستی و مرۆڤبوون دەخاتە بەردەم پرسیار و لە زۆر جێگای تێکستەکاندا بە زمانێکی تیژ و کاریگەر و ڕاستەخۆ ڕووبەڕووی زۆر لە پەیوەندییەکانی مرۆڤ لەم سەردەمەدا دەوەستێتەوە.

وردەکارییەکانی کتێب

ISBN
9788793854383
بڵاوکەرەوەوەشانی نووسیار

هەڵسەنگاندنەکان

هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە

لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.