بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ کتێبەکان
سێینە

نووسەریۆن فۆسە

وەرگێڕهاودەم ساڵح جاف

IQD 3,600ڕۆمان
لاپەڕەکان
212
ساڵی بڵاوکردنەوە
2025
زمان
کوردیی ناوەندی
بەردەستە وەک
کتێبی ئەلیکترۆنیلە ئەپەکەدا بیخوێنەوە
کڕین بۆ یەکجار

IQD 3,600

بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە

بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.

ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.

سێینە

لەبارەی ئەم کتێبە

لە گێڕانەوەی ئەم ڕۆمانەدا فۆسە سوودی لە تەکنیکی جۆری گێرانەوە لەزاری کەسی سێیەمەوە وەرگرتووە. ئەو جۆرە گێڕانەوەیەش سێ جۆری جیاواز چیرۆکخوان لە خۆ دەگرێ: چیرۆکخوانی هەموو شت زان و چیرۆکخوانی لایەنگر و، چیرۆکخوانی چاودێر [جۆرێکی دیکەش لە گێڕانەوە هەیە کە پێیدەگوترێ گێڕانەوە لە زاری کەسی یەکەمەوە وەلێ ئەوە باسێکی دیکەیە]. چیرۆکخوان وەك کەسی سێیەمی چیرۆک گێڕەوە لەسەرەتادا ئاوها دەست پێدەکات: ئەسڵە و ئەلیدا بە شەقامەکانی بیورگڤین دا دەسووڕانەوە، ئەسڵە دوو بوخچەی بە شانەوە بوو، هەموو ئەوەی هەیانبوو لەو دوو بوخچەیەدا بوو، سندوقێکی کەمانیشی بە مستێکی گرتبوو ئەو کەمانەی تێدا بوو، کە ئەو لە سیگڤاڵدی باوکییەوە بەمیرات بۆی مابووەوە" چیرۆکخوان لەسەرەتاوە ئاگادارمان دەکاتەوە لەوەی کە [ئەو] زانیاری لەبارەی کەسەکانی نێو چیرۆکەکانی و بگرە شتەکانیشیانەوە هەیە. چیرۆکخوان تێڕوانینێکی گشتی تەواو ووردی دەربارەی کەسەکانی نێو چیرۆکەکە [دەربارەی چۆن بیرکردنەوە و چۆنچۆنی هەستکردنیان] و ڕووداوەکانی کە دەیانگێڕێتەوە هەیە. هەندێجار خێرا و ناڕاستەوخۆ بارودۆخە ناچالاکەکەی خۆی دەگوێزێتەوە بۆ ساتەوەختێکی چالاك و خۆی تێکەڵی ڕووداوەکە دەکات. وەك لە بەشی دوومی خەولێزڕاودا ئاوها هەژموونی خۆی بەسەر کاسایەتی ئەسڵەوە ناڕاستەخۆ وەلێ زەق پیشاندەدات: " .. بە شەقامەکەدا بەرەوخوار دەبێتەوە، دە با تا کۆتایی شەقامەکەش بڕوا و ئینجا بەرەوخوار بێتەوە بۆ بازاڕەکە، چوونکە لەوێ ئەو دەبێ کەسێك پەیداکا" لێرەدا ڕووبەڕووی چیرۆکخوانی کەسی سییەمی ئاڕاستەکەر یان لایەنگر دەبینەوە، کە لە ڕەهەندگەلێکی جیاواز و ناڕاستەوخۆوە ئاراستەی کەسەکانی نێو چیرۆکەکەی دەکات. *** '' فۆسە یەکێکە لە نووسەرە ناوازەکانمان، سۆفییگەرێکە، زمانەکەی ڕێگە بە سروشت دەدات بژی، شاعیرێکە وا لە پەخشان دەکات بە دەنگی خۆی گۆرانی بچڕێ.'' - ڕۆژنامەی داگبڵادە ''ئەم نووسەرە وەک چەند نووسەرێکی دیکەی کەم توانیویەتی فۆرمێکی ئەدەبیی خۆی دابتاشێ وتاری خەڵاتی ئەنجومەنی ئەدەبی [وڵاتانی] باکوور ''کتێبی خەڵاتکراو بۆ پێنج سەد ساڵی داهاتووس هەر دەخوێندرێنەوە.'' - ڕۆژنامەی پۆلیتیکن

وردەکارییەکانی کتێب

ISBN
9788793854604
بڵاوکەرەوەوەشانی نووسیار

هەڵسەنگاندنەکان

هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە

لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.