
نووسەرعیزە عەبدولجەبار
وەرگێڕسۆیلا حەمەڕەشید
- لاپەڕەکان
- 119
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- 2025
- زمان
- کوردی (سۆرانی)
IQD 3,000
بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە
بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.
ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.
دایکی تاقانە
لەبارەی ئەم کتێبە
ئێمە تەنها یەكجار دەژین... منداڵەكانیشمان تەنها بۆ ماوەیەكی كەم بچوكن... ژیان بە تاڵی و شیرینییەكانییەوە، بە سەركەوتن و شكستەكانیەوە تێدەپەڕێت... تۆ بە ئەزمونێكی دەگمەندا گوزەر دەكەیت، ناتوانیت دووبارەی بكەیتەوە یان جارێكی تر بۆی بگەڕێیتەوە، ڕەنگە لە ئێستادا بڕێك بە ئازار بێت، وەلێ سەركەوتن تێیدا شتێكی ناوازەیە، كەواتە تا دەتوانیت چێژ لەم ئەزمونە وەربگرە. زۆرێك بە ئەزمونگەلی تاڵدا گوزەریان كردووە، هەیانبووە تێیدا كەوتوون، بڕێكیش بە سەلامیتی تێیان پەڕاندووە، هەشبووە سەركەوتنی گەورە و درەوشاوەی تێدا بەدەستهێناوە، كەواتە تۆش یەكێك لەوانە بۆ خۆت هەڵبژێرە. لە هەموو ناخۆشییەكدا خۆشییەك هەیە، كەس ئەو خۆشی و بەخششە نایبینێت جگە لەو كەسەی بڵند دەبێتەوە بەسەری ناخۆشییەكەدا و لە دەرەوە لێی دەڕوانێت، وەلێ ئەو كەسەی لە ناخۆشیدا نغرۆ بووە، سۆز و بەزەیی خودای تێدا نابینێت. وازبێنە لە سكاڵاكردن لای بنیادەم، ئەسرین و غەمەكانت لەبەردەم پەروەردگاری جیهانیاندا هەڵڕژە، بە تایبەتی لە سوژدە و لە قوڵایی شەودا. گومانی تێدا نییە ئەوەی دەبیتە دایكێكی تەنیا و تاقانە ئەزمونێكی گەلێك دژوارە، وەلێ ئەزمونێكی تایبەتە، تەنها ئافرەتی جیاواز و ناوازە دەتوانێت تێیدا سەركەوتوو بێت، متمانەت هەبێت كە تۆ بەو جۆرەیت. نمونەی دایكگەلی تەنیا زۆرن، ملیۆنەها ئافرەتی مەزن بوونیان هەبووە و هەیە، تۆش هیچت لە كەسیان كەمتر نییە، كەواتە چیرۆكێكی مەزن بۆ خۆت دروست بكە.
نووسەر
وەرگێڕ
وردەکارییەکانی کتێب
هەڵسەنگاندنەکان
هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە
لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.