
نووسەرهەندرێن
- لاپەڕەکان
- 85
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- 2009
- زمان
- کوردی (سۆرانی)
IQD 3,500
بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە
بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.
ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.
تەوتەمی شوێنەکان؛ تەمیانی باڵەکان
لەبارەی ئەم کتێبە
ئه‌زموونی رۆشنبیریی و هه‌ست و سۆزه شیعرییه‌کان شیعریی دووچاوگه‌ی سه‌ره‌کین له پرۆسه‌ی شیعر نووسیندا، له‌بۆیه به هه‌ند وه‌ر‌گرتنی ئه‌رکێکی بنه‌ڕه‌تیی شاعیره. له‌بۆیه ده‌قی شیعریی هه‌ر ته‌نێ ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزی مرۆڤ نییه، به‌ڵکو، شیعر وه‌ک کرده‌یه‌کی باڵا، ره‌خنه و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی جڤاک و نه‌ریته /چه‌قیوه‌کانییه‌تی. که‌واته تێگه‌یشتن له شیعر، وه‌ک کرده‌یه‌کی باڵای ره‌خنه‌یی، مانای ره‌خساندنی بوارێکه بۆ ئاڵوگۆڕکردن و نوێکردنه‌وه‌ی هزری مرۆڤ. لێره‌وه ده‌کرێ له‌م رۆژگاره ته‌کنۆکراتیی، دیجیتالیی، بێماڵییه‌دا ده‌قێکی شیعریی ته‌نێ په‌رۆشخۆریی ورووژاندن و سه‌رنجکیشکردنی مرۆڤ، خوێنه‌ر بێت به‌ره‌و ئه‌و سه‌رچاوه هاوبه‌شانه‌ی که شاعیر له پێناو دووباره ئه‌فراندنه‌وه‌یان له زمانه‌که‌یدا بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه. دیاره شاعیر به‌و کاره‌ی سه‌رله‌نوێ ئه‌و جیهانه که‌نه‌فته پێناسه ده‌کاته‌وه که هه‌ر خۆی یان ئه‌وانیتر پێشتر سازیانکردبوو. هه‌ڵبه‌ته کۆی ئه‌زموونی شیعریی، وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌کانی دیکه‌ی ژیان، نابنه پرۆسه‌یه‌ک بۆ راگه‌یاندنی گوتارێکی شیعریی، به‌ڵکو ئه‌و ناکۆکییه‌ی که هه‌وڵده‌دا له ته‌رزه ئاراسته‌یه‌ک، شێوازاێکی دیاریکراودا ئه‌و ده‌قه شیعرییه وێنه بکا که زمانه‌که‌ی ئاماده‌ی ئاوه‌ڵابوونه‌وه، په‌رژکردنه‌وه‌ی رۆشنایی ئامانجه روحییه‌که‌یه‌تی.
نووسەر
هەڵسەنگاندنەکان
هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە
لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.