
نووسەرئارام محەمەد
- لاپەڕەکان
- 202
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- 2022
- زمان
- کوردی (سۆرانی)
IQD 3,000
بۆ کڕین ئەپەکە دابگرە
بە هەمان هەژمار بچۆ ژوورەوە بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەتدا بیدۆزیتەوە.
لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە و گوێ بگرە.
ئەو هاوارەی نەبیسترا
لەبارەی ئەم کتێبە
ئەم ڕۆمانە لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی هونەریی و مێژووییەوە، ئاوڕی لە کەسایەتی و بنەماڵە و خەون و ئارەزووەکانی (دڵدار)ی شاعیر داوەتەوە. جێیی ئاماژهیه دوای ڕۆمانی (ڕۆژێك لهو ساڵانه ههڵدهگرم)، ئهمه دووهم ڕۆمانی نووسهره، له وهشانی نووسیار چاپ و بڵاو دهبێتهوه. لهبارهی ئهم ڕۆمانە ئارام محەمەد دەڵێت: "ئەگەر گێڕانەوەیەکی گشتیی ئەدەبی جارێک دژوار و سەخت بێت، گێڕانەوەیەکی بایۆگرافی له فۆڕمی ڕۆماندا دەیانجار زەحمەتترە، چونکە نووسەر لەبەردەم پرسیارێكدایه، چۆن ئەو دیمەن و وێنە ناتهواو و تۆزلێنیشتووانه بگوازێتەوە و هاوسهنگی ئێستاتیكیش بپارێزێت؟ وێنهكان بە دەیان ڕووداوی مێژوویی، سیاسی و کۆمەڵایەتی داپۆشراون و لە چەندان لاوە شێوێنراون، ڕووخساریان ناناسرێتەوە. ئەوە بە تەنیا ئەدەبه وەک هێزێکی ڕزگارکەر دێت ڕۆح بە بەر چیرۆکێکی لهبیرچووهوه دهكاتهوه. هێزی ئهدهبیاتی گێڕانهوه لهوهدایه، تیشكێكی تایبەتی هەیە و ورد درز و کون و قوژبنەکان ڕووناک دەکاتەوە. ئەو دیوهی فۆتۆ پێشانی نادا، مێژوو بە گرنگی نازانێت، یاداشت تۆماری ناکات و له هەقایەت و سەربردەی زارەکیش فهرامۆش دهكرێت، گێڕانەوە لە قووڵایی و لە تاریکییهوه وێنەی دەکێشێت. خوێنەر دەتوانێ وێنای ژیانێکی تەواو بزربوو بکات، كه نه بیستوویەتی، نه بینیویهتی و نە قەت خوێندوویەتیەوە."
نووسەر
وردەکارییەکانی کتێب
- ماوەی گوێگرتن
- 4 کاتژمێر 19 خولەک
- ISBN
- 9788793854291
هەڵسەنگاندنەکان
هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە
لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.
