
نووسەرسادگورو
وەرگێڕگۆران برهان
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- 2026
- زمان
- کوردی (سۆرانی)
بەخۆڕایی
ئەم کتێبە دیجیتاڵییە لە ئەپی iWane بۆ iOS و ئەندرۆید بخوێنەوە.
ئەندازیاریی ناخ، ڕێنمایی یۆگییەک بۆ شادمانی
لەبارەی ئەم کتێبە
وەک گورویەک، من هیچ بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیایەکم نییە بۆ فێرکردن، هیچ فەلسەفەیەکم نیە بۆ گەیاندن، هیچ باوەڕێکم نیە بۆ بڵاوکردنەوە. ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە تەنها چارەسەر بۆ هەموو ئەو دەردانەی کە مرۆڤایەتی گرتۆتەوە بریتییە لە خود-گۆڕین. خود-گۆڕین بریتی نییە لە خۆ چاککردنی پلەبەپلە. خود-گۆڕین بە گۆڕانکاری لە ڕەوشت یان لە هەڵوێست و ڕەفتاردا بەدی نایەت، بەڵکو بە ئەزموونکردنی سروشتی بێسنووری ئەوەی کە ئێمە کێین، بەدەست دێت. خود-گۆڕین مانای ئەوەیە کە هیچ شتێک لە کۆن نامێنێتەوە. ئەمە گۆڕانێکی بنەڕەتیە لە شێوازی تێگەیشتن و ئەزموونکردنی ژیاندا. زانینی ئەمە یۆگایە. ئەو کەسەی ئەمە لە خۆیدا بەرجەستە دەکات یۆگییە. ئەو کەسەی لەم ئاراستەیەدا ڕێنماییت دەکات گوروە. ئامانجی من لەم کتێبەدا ئەوەیە یارمەتیت بدەم تا شادمانی ببێتە هاوەڵی هەمیشەییت. بۆ ئەوەی ئەمە ڕووبدات، ئەم کتێبە نەک ئامۆژگاری، بەڵکو زانستێکت پێشکەش دەکات؛ نەک فێرکارییەک، بەڵکو تەکنەلۆجیایەک؛ نەک ڕێسایەک، بەڵکو ڕێگایەک. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە دەست بکەین بە گەڕان بە دوای ئەو زانستە، کارکردن بەو تەکنەلۆجیایە، و ڕۆیشتن بەو ڕێگایەدا
نووسەر
وەرگێڕ
هەڵسەنگاندنەکان
هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە
لە ئەپی iWane هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە.