
المؤلفسەردار نۆڕێ
- الصفحات
- 459
- سنة النشر
- 2020
- اللغة
- الكردية (السورانية)
3,600 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
کەوتنەخوارەوەی مەراق
عن هذا الكتاب
((لەوانەیە لای خەڵکانێک، هایکو پەیامێکی ئەوتۆی لەگەڵ خۆیدا پێ نەبێت. بەڵام هایکوهکان بۆ ڕۆحی شاعیری (هایکونووس) کۆمەڵێک ڕێگان کە بەرەو لای خودا دەچن، بەرەو نووری سپیی فریشتەکان)) (ڕۆمانی بەفر «ماکسێنس فێرمین) بیرۆکەی چاپکردنی کتێبی هایکوهکانم, ڕێک بۆ ساڵێ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، کە ئەوکات دەمویست تەنها هایکوهکان (کە ژمارەیشان کەمتر بوو و دواتر وردەوردە زیادی کرد) پێش 2019 بڵاوبکەمەوە. بەڵام بە چەند هۆکارێک دواکەوت. یەکەم: لایەنی ماددی و دووهەمیش: سهرهڕای دهستهبژێرێك له خهڵكی، هەستمدەکرد زۆرکەس هێشتا نازانن هایکو چییە و شارەزاییان لەسەری نییە و سەرچاوەی ئەوتۆیش لەبەردەستیاندا نییە، تا شانبەشانی باس و بابەتی تر، دەستیبخەن و بیخوێننەوە. بۆیە بە باش و پێویستم زانی, هەوڵبدەم گەر کورتەیەکیش بێ لەبارەی هایکو, لەناو (کتێب- دیوان)ەکەمدا بنووسم و لەپێش هایکوهکانەوە دایبنێم، بۆ ئەوەی هەم خوێنەران بتوانن بەخوێندنەوەی سوود و زانیاریی لێوەربگرن و شارەزايی لەبارەی ڕەگ و ڕەچەڵەک و مێژوو و بڵاوبوونەوەی هایکو و گۆڕانکارییەکانی هایکویش ببن و, هەمیش نووسينهكهم ببێتە سەرچاوەیەک بۆ ئەو کەسانەی لەداهاتوودا توێژینەوە و قسە لەسەر هایکو دەکەن.
المؤلف
تفاصيل الكتاب
- ISBN
- 9788793854079
التقييمات
لا توجد تقييمات بعد
اكتب تقييمك في تطبيق iWane.