
المؤلفڕەهێڵ مستەفا
- سنة النشر
- 2026
- اللغة
- الكردية (السورانية)
3,000 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
کۆمیدیای نائومێدی
عن هذا الكتاب
ڕۆمانی "کۆمیدیای نائومێدی" ڕۆمانێکە کە لەنێوان خەیاڵی زانستی، ڕیالیزمی ڕەخنەیی و شێوازە نوێکانی گێڕانەوەدا دروست بووە. ڕۆمانەکە لە دوو کتێب پێکهاتووە: کتێبی یەکەم: (تاوانەکان) کە بە زەمەنی منداڵی پاڵەوانەکە پەیوەندیدارە. کتێبی دووەم: (گوناهەکان) کە زەمەنی نەوجەوانی دەگرێتەوە. هەر دوو بەشەکە لە دەوری کەسایەتیی (جەمال)ی پاڵەوان دەسوڕێنەوە. پیاوێک کە لە دوا ڕۆژەکانی ژیانی خۆیدایە و بەهۆی نەخۆشییەوە دەزانێت زۆری لەم ژیانەدا نەماوە. (جەمال)، باوەڕی بە هیچ سیستەمێکی ئاینی نییە. لە کۆتایی ژیانی خۆیدا هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە بۆ ڕابردووی. نەک بۆ گۆڕینی چارەنووسی خۆی و نەک بۆ بەدەستهێنانی ڕزگارییەکی ئایینی، بەڵکو بۆ هەوڵدان لە پێناوی مرۆڤایەتی. ئەو دەیەوێت لە زەمەنی منداڵی و هەرزەکاریی خۆیدا، پێش بەڕوودانی تاوان و گوناهەکانی بگرێت. بەڵام هەر جارە لە هەوڵەکانیدا، شکست دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئێستای شکست خواردووی. لێرەوە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە، لەگەڵ فۆرم و تەکنیکی گێڕانەوەکەی دەبێتە یەک. ڕۆمانەکە تەنها چیرۆکی پیاوێک نییە کە بۆ ڕابردوو دەگەڕێتەوە؛ بەڵکو خودی "کات"، "یادەوەری"، "بینەربوون"، "گێڕەڕەوە" و "پاڵەوان" دەکاتە کێشەی سەرەکیی دەق.
المؤلف
التقييمات
لا توجد تقييمات بعد
اكتب تقييمك في تطبيق iWane.