
المؤلفئارام محەمەد
- الصفحات
- 147
- سنة النشر
- 2026
- اللغة
- الكردية (السورانية)
2,400 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
ڕۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم
عن هذا الكتاب
: ''به‌شێكی ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه، خه‌ریكی ئاوڕدانه‌وه‌یه له ڕابردوو، تاوه‌كو ئێستا و داهاتوو بخاته به‌رده‌م تێگه‌یشتنێكی ڕوون و ئاڵۆزییه‌كان شڕۆڤه بكات. ئه‌م كاره ئه‌زموونێكی جیاوازی منه، له بواری گێڕانه‌وه‌دا، جه‌خت كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر چه‌مكێكی گرنگ، كه خه‌ریكه ده‌كه‌وێته په‌راوێزه‌وه، ئه‌ویش چه‌مكی ئازادیی تاكه، له‌به‌رده‌م پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا به ڕاستی ئێمه ده‌زانین ئازادی چییه، كاتێك به‌ر ئه‌و پانتاییه كه‌وتین چیمان لێهات، ئه‌ی ئێسته چی بكه‌ین؟ بۆ ڕۆچوون له ورده‌كارییه‌كان، پێویستمان به قسه‌كردنه، گێڕانه‌وه ده‌رگا‌ی ڕزگاربوونه له مۆته‌كه‌ی ئه‌و حه‌كایه‌ته‌ی، كه نزیكه‌ی سی ساڵه وه‌ك تارماییه‌ك به‌سه‌ر تاكه‌وه‌یه.'' پەڕەگرافێک لە ڕۆمانەکە: '' ئێستاكه هیچ شتێك وه‌ك نووسین ئارامبه‌خش نییه، ئه‌وه‌تا له به‌رانبه‌رتدا وه‌ستاوم و قسه‌ت بۆ ده‌كه‌م. لێره و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانم بارته‌قای هه‌موو ناخۆشییه‌كانی ژیانم چێژ له‌و گفتوگۆیه وه‌ربگرم. ده‌مه‌وێت له‌ناو ئه‌و نووسینه‌دا تێر لێت بڕوانم و ئه‌و كارانه‌ی نیوه‌چڵن یان نه‌مكردوون، ته‌واویان بكه‌م. ده‌زانم ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه، لێ له‌ناو ئه‌و دۆخه‌دا قاڵ بوومه‌ته‌وه. ئیتر ئاوایه، مرۆڤ كه لای ڕوون بوو بۆ كوێ ده‌چێت، باشتر ڕێگه‌كه ده‌بڕێت.''
المؤلف
تفاصيل الكتاب
- ISBN
- 9788793854109
التقييمات
لا توجد تقييمات بعد
اكتب تقييمك في تطبيق iWane.
