انتقل إلى المحتوى
العودة إلى الكتب
ڕۆژێک دادێ تۆ دەبیتە شۆڕەبی

المؤلفنەزەند بەگیخانی

‏3,000 د.ع.‏الشعر
الصفحات
170
سنة النشر
2023
اللغة
الكردية (السورانية)
متوفر بصيغة
كتاب إلكترونياقرأه في التطبيق
شراء لمرة واحدة

‏3,000 د.ع.‏

حمّل التطبيق للشراء

سجّل الدخول بالحساب نفسه لتجده في مكتبتك.

اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.

ڕۆژێک دادێ تۆ دەبیتە شۆڕەبی

عن هذا الكتاب

ئەم کتێبە لە دوو توێی ١٧٠ لاپەڕەدا کۆمەڵە شیعرێک دەگرێتە خۆی کە لە رووی فۆرم و ناوەڕۆکەوە ئەزموونێکی نوێی شاعیری بە ئەزموون نەزەند بەگیخانی-یە کە براوەی خەڵاتی شیعریی فێمینی فڕەنسییە (ساڵی ٢٠١٢). کتێبەکە لە هەشت بەش پێکهاتووە کە وەک هەشت چڵەبی شۆڕبۆتەوە و بە کۆمەڵێ مۆتیڤ و هێڵکاریی هونەرمەندان قەرەنی جەمیل و رێبوار سەعید وێنەڕێژکراوە. بەشەکان بریتین لە: عیشق، لێکترازان، سروودی سروودەکان، پێگەییشتن، من ئەویترە، جەنگەکان درێژن، مەرگ، تاک-بوون لە کۆ-دا. پارچە شیعرێک لە کتێبەکە: ڕۆژێک دادێ تۆ دەبیتە شۆڕەبی لە کەنارەکانی من دەڕوێی چڵی ئارەزووت شۆڕ دەبێتەوە ناو ئاوی شینی من بەناو چۆڵاییەکانی جەستەی نیشتماندا دەڕژێین دەبینە دەریا و شەپۆل دەدەین سەما دەکەن یاران لەسەر پلاژی شیناییمان نەزەند بەگیخانی: نووسەر و شاعیر، مامۆستای زانکۆ و هەڵگری خەڵاتی ئەکادیمیی ڤینسنت ڕایتە لە زانکۆی سیانسپۆی پاریس. لە ١٩٨٧ـەوە لە تاراوگە دەژی و خوێندنی باڵای لە زانکۆی سۆربۆنی فەڕەنسی تەواو کردووە و دواتر بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە زانکۆی بریستلی بەریتانی کاری کردووە. بەگیخانی وەک شاعیرێکی جیهانی ناسراوە و جگە لە کوردی، بە ئینگلیزی و فەڕەنسییش دەنووسێت. بە کوردی شەش دیوانی شیعری و بە ئینگلیزی و فەڕەنسی سێ دیوانی هەیە. شیعرەکانی بۆ دەیان زمانی زیندوو وەرگێڕدراون و لە ساڵی ٢٠١٢ دیوانی "دوێنێی سبەینێ" خەڵاتی فێمینی شیعری فەڕەنسی بە ناوی "سیمۆن لاندری" وەرگرتووە. ئەو دیوانە دوای نەمانی لە بازاڕدا لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە لایەن کۆمەڵەی شاعیرانی فەڕەنسییەوە دووبارە چاپ کراوەتەوە. بەگیخانی سەرپەرشتیاری بەشی "نەتەوە و کولتور و ئەدەبییاتی ڕۆژهەڵات" بووە لە دەزگای چاپ و پەخشی هارماتان لە فەڕەنسا. لە بواری ڕۆژنامەگەریی کولتوورییدا کاری کردووە و لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕدا نووسینەکانی بڵاوکردوونەتەوە.

تفاصيل الكتاب

الناشروەشانی نووسیار

التقييمات

لا توجد تقييمات بعد

اكتب تقييمك في تطبيق iWane.

السعر‏3,000 د.ع.‏
حمّل التطبيق للشراء