
المترجمکامۆ ئاراز
المؤلفپۆڵ ئۆستەر
- الصفحات
- 242
- سنة النشر
- 2023
- اللغة
- الكردية (السورانية)
3,600 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
پیاوی ناو تاریکی
عن هذا الكتاب
پیاوی ناو تاریکی، ڕۆمانێکە دەربارەی ئەو جیهان و کەتوارانەی لێیان نیشتەجێین، هاوکاتی ئەو جەنگانەی لە دەوروبەرمان هەڵگیرساون. پاڵەوانی ڕۆمانەکە، ئۆگەست بڕیل، ڕەخنەگرێکی ئەدەبیی خانەنشینە، تەمەنی ٧٢ ساڵە و لەگەڵ میریامی کچی و کچەزاکەی دەژی، هەریەکیان بە دەست کۆمەڵێک گێرەوکێشەی ژیانیانەوە گیریان خواردووە. پیاوی ناو تاریکی ڕۆمانێکە بۆ بێدارەکان، قوربانییانی جەنگ، ئازیزانی ئەو قوربانییانە، جیهانە هاوتەریبەکان، تراژیدیا، نۆستالژیا، خۆکوژی، زەبری دەروونی، دڵشکان و لەدەستدان، بەڵام هێشتا تۆوی ژیاندۆستی لەنێو یەکبەیەکی ئەم تێمایانەدا خۆی حەشار داوە. *** "ئۆستەر و کارەکتەرەکانی دەزانن باشترین شتانێک کە دەتوانین پەنایان بۆ ببەین لە کاتەکانی خەم و بێخەویدا یەکدەنگی و هاوڕێیەتین. پیاوی ناو تاریکی هەردوو ئەو شتەمان پێشکەش دەکات و بە کردنی ئەمەیش، دژی هەموو کۆسپ و تەگەرەکان، دەبێتە خوێندنەوەیەک تژی لە ژیاندۆستی." - ڕووس سکەر، تێلێگراف "ڕۆمانەکە بە بوونگەرایییەکی لەرزهێنەوە دەست پێ دەکات -من لەناو تاریکیدا تەنیام- دواتر بەنێو داڵانێکی سووریالیی بۆرخێسییانەدا، پێش ئەوەی کۆتایی بێت بە شێوەیەکی دلۆڤان و مرۆڤانە، کە باپیرە و کچەزاکەی کات لەگەڵ یەکدیدا دەبەنە سەر و لە شەوێکی دوورودرێژی بێخەویدا دڵی یەکتری دەدەنەوە؛ تێپەڕ دەبێت." - جێف تورێنتاین، واشینگتۆن پۆست
المترجم
المؤلف
تفاصيل الكتاب
- ISBN
- 9788793854406
التقييمات
لا توجد تقييمات بعد
اكتب تقييمك في تطبيق iWane.
