
المؤلفدڵدار ئەحمەد
- الصفحات
- 494
- سنة النشر
- 2026
- اللغة
- الكردية (السورانية)
6,000 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
وارکۆڵین
عن هذا الكتاب
«وارکۆڵین» ڕێگاکارییەکی فیزیایی-فەلسەفییە بۆ گەڕان و هەڵکۆڵینی مێژوو لە ناو قووڵاییی ماددەدا. ئەم چەمکە لە تێکەڵبوونی وشەی کوردیی «وار» (شوێن، خاک، نیشتمان) و کارەی «کۆڵین» (لێکۆڵینەوە، هەڵکۆڵین، ڤەکۆڵین) هاتووە، بەڵام لە چوارچێوەی زانستیدا، مانا باوەکەی شوێنەوارناسی تێدەپەڕێنێت. لە ڕووی فیزیای کوانتەمەوە، وارکۆڵین کار لەسەر تیۆریی «نیشتنەوەی فۆتۆنی» دەکات. بنەمای ئەم تیۆرییە ئەوەیە کە ڕووداوە مێژووییەکان، دەنگەکان و، ئازارەکان وەک وزە و فۆتۆن لەناو ناچن، بەڵکو لەسەر ئاستی ئەنگسترۆم لە ناو پێکهاتەی کریستاڵیی بەردەکان و ئەتۆمەکانی خاکدا دەنیشتنەوە. وارکۆڵین پرۆسەی کۆدکردن و خوێندنەوەی ئەو «ئەرشیفە ئەتۆمییە»یە لە ڕێگەی لەرەلەری شەپۆلەکانەوە. لە ڕووی مێژووییەوە، وارکۆڵین پردێکی «کات»ییە کە یادەوەرییە نیشتووەکانی ڕابردوو دەبەستێتەوە بە ئاسۆیەکی دوورەوە. کاتێک تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی و سێرڤەرە کاتییەکان لە سەردەمی پاش-تەکنەلۆژیادا هەرەس دەهێنن، وارکۆڵین دەبێتە تاقانە شێوازی پاراستنی ڕەسەنایەتی و مێژووی نەتەوەکان، چونکە مێژوو لە چنگی کاغەز و ڕوونما ڕزگار دەکات و دەیداتە دەست نەمریی بەرد. بە کورتی: وارکۆڵین واتە گۆڕینی مێژوو بۆ فیزیا و، گۆڕینی زمان بۆ تیشک؛ تا هیچ زریان و فەنابوونێک نەتوانێت ناسنامەی خاک بسڕێتەوە.
المؤلف
التقييمات
لا توجد تقييمات بعد
اكتب تقييمك في تطبيق iWane.