
المؤلفڕەهێڵ مستەفا
- سنة النشر
- 2026
- اللغة
- الكردية (السورانية)
1,500 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
ماریا
عن هذا الكتاب
ئەم بەرهەمە شانۆنامەیەکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی کاریگەره، کە لە دووتوێی شەست و حەوت لاپەڕەدا خەمێکی گەورەی ناو خێزان دەگوازێتەوە. نووسەر لەم دەقەدا، لەبری گێڕانەوەیەکی درێژ، لە ڕێگەی دیالۆگی خێرا و ڕاستەوخۆی پەردە لەسەر بەرینێکی قووڵ لەدات کە زۆرجار لەناو چوارچێوەی ماڵەکەدا شاراوەتەوە. خوێندنەوەی ئەم کتێبە وانەیەکی زۆر قووڵە بۆ تێگەیشتن لە هەستیارترین پەیوەندییەکانی ناو خێزان و ئەو هەڵانەی کە زۆرجار بەبێ مەبەست یان بە مەبەست دەکرێن. ناوەڕۆک: ڕووداوەکان دەمانەبنە ناو ماڵی خێزانی چوار کەسەیەوە کە پێکدێن لە دایک و باوکێک و دوو کچ بە ناوەکانی مەریم و ماریا. لەم ماڵەدا، کەشێکی زۆر ناتەندروست زاڵە، باوکەکە بە شێوەیەکی زۆر زۆق و ئاشکرا جیاوازی لە نێوان دوو کچەکەیدا دەکات. تەواوی گرنگیپێدان و سۆزی خۆی دەبەخشێت بە مەریم، لە بەرامبەریشدا ماریا بە تەواوی پشتگوێ خستووە. لەولاوە، دایکەکە بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە تەنیا بەزەیی بە ماریا دەداتەوە. ئەم جیاوازییە گەورەیە و هەستکردن بە پەراوێزخستن، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ باری دەروونیی ماریا تێکدەشکێنێت و بەرهەرووخانێکی قووڵی دەبات. ململانێکان بەردەوام دەبن، تا دەگاتە کۆتایی چیرۆکەکە، کۆتاییەک کە بە شێوەی پێچەوانەی پێشبینییەکانە. پەیامی نووسەر جیاوازیکردن لە بەخشیی سۆزدا، گەورەترین تاوانە بەرامبەر بە دەروونی منداڵ، چونکە پشتگوێخستن دەتوانێت ڕووحێک بۆ هەمیشە وێران بکات پێش ئەوەی جەستە لەناو بیات.
المؤلف
التقييمات
لا توجد تقييمات بعد
اكتب تقييمك في تطبيق iWane.