
المؤلفهەندرێن
- سنة النشر
- 2008
- اللغة
- الكردية (السورانية)
2,500 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
شەبەنگی بوون؛ زایەڵەی دەق
عن هذا الكتاب
تێگه‌یشتن له ده‌قی ئه‌ده‌بی، وه‌ک چۆن ناسینی ئه‌زموونی ژیانه نه‌ناسراوه‌کانه، هاوکاتیش هه‌وڵی ئاماده‌کردنی ره‌هه‌نده نه‌زانراوه‌کانی خودی نووسه‌ر و واتا جیاوازه‌کانی ده‌قه‌که‌شییه‌تی. بۆیه فامکردنی ده‌قی ئه‌ده‌بی، وێڕای چێژوه‌رگرتن لێی، به‌شدارییکردنی خوێنه‌ریشه له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فره واتایه‌ی که له هه‌ناوی ده‌قدا ده‌جمجمێن. دیاره نووسه‌ر له هه‌ر کۆپله‌ی شیعرێک، چیرۆکێک و رۆمانێکدا رامانگه‌ل و ئاماژه‌گه‌لێک ده‌رده‌بڕێت، دواجاریش خوێنه‌ر، ره‌خنه‌گر دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه له کۆپله‌گه‌له، واتگه‌ل و ئاماژه‌گه‌لی حه‌شاردراو یان جوودا به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه. وه‌ک ده‌زانین، خوێنه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی خۆماڵیی و بیانی واتاگه‌لێکی خۆی به‌رهه‌مده‌هێنێ که ره‌نگه نووسه‌رانی ئه‌و ده‌قانه لێیان بێبه‌ریی بن. لێره‌وه ده‌کرێ ئه‌و تێگه‌یشتن و سازاندنه‌ی خوێنه‌ر له ده‌قێکی ئه‌ده‌بییدا بێبه‌ها بن، هه‌روه‌ک ده‌کرێ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و واتاگه‌له‌ی ره‌خنه‌گر له ده‌قێکی ئه‌ده‌بییدا به‌هادار بن. لێ ئاشکرایه ده‌قگه‌لێک له ئه‌ده‌بی کوردییدا هه‌ن، وێڕای ئه‌مه‌ش هه‌ڵگری شێوازێکی هونه‌ریی و نێوه‌رۆكێکی نوێ نین، که‌چی ده‌یان راڤه و ئاخاوتنی په‌سنده‌رانه‌یان له‌مه‌ڕ ده‌نووسرێن. هاوکاتیش ده‌قگه‌لێک له ئه‌ده‌بی کوردییدا هه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری جوانناسییه‌کی دانسقه‌ی خودکردن، که‌چی وشه‌یه‌کی هونه‌رییان له‌مه‌ڕ نه‌نووسراوه و نه‌گوتراوه. به‌مجۆره دیارده‌ی ئه‌و نووسینه په‌سنده‌ره یان روخێنه‌ره تامسارده‌ی که له زمانی کوردییدا باڵاده‌سته، به‌رده‌وامییه‌که له کولتووری خێڵ، خێزان و حیزبی کوردیی. هه‌روه‌ک ئه‌و په‌راوێزکردن و فه‌رامۆشکردنه‌ی ده‌قی نووسه‌ره "بێکه‌س" و ته‌نیاکان، به‌شێکه له‌و کولتووره ناوبراوه. بۆیه ئه‌مڕۆ مۆده‌ی ئه‌و عه‌نته‌راندنه‌ی نووسه‌رێک که به‌شێکه له‌و روحێکی جڵه‌وکراو و وابه‌سته‌یه‌ی کورد، به‌رهه‌مێکه له‌و کۆهوشیارییه سافیکله و که‌مزانه‌ی خوێنه‌ری کورد. هه‌روه‌ک وێنه پێچه‌وانه‌که‌ی، بوغزاندن یان فه‌رامۆشکردنی نووسه‌رێک، جا به هۆی بێکه‌سیی و دابڕاو پێڕگه‌رییه‌وه بێت، ده‌رهاوێشته‌یه‌که له‌و روحه خێڵه‌کییه‌ی که له هه‌ناوی زمانی نووسه‌ری کوردییدا ئاماده‌یه.