
المؤلفداستان بەرزان
- الصفحات
- 88
- سنة النشر
- 2023
- اللغة
- الكردية (السورانية)
1,800 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
شاعیرەکان دڵستەمدیدەن
عن هذا الكتاب
لهبارهی ئهم کۆمەڵە شیعرە داستان بەرزان دڵێت: ئەم شیعرانەی لەم کتێبەدان ڕاستە لەسەر ئاستە گشتییەکانی شێوە و ناوەڕۆک دەچنەوە سەر ئەو شێوەکارکردنەی من کە ساڵانێکە لە نووسینی شیعردا گرتوومەتەبەر و دەتوانین بڵێین: ئەو فۆڕمە لە نووسین بۆتە جۆرێک لە ناسنامەی شیعرەکانم. بەڵام لێرەدا هەوڵدراوە کار لەسەر هێڵێکی تری شیعریی بکرێت جیاواز لە ئەزموونەکانی پێشوو، کە بارگاوییە بە هەناسەیەکی درامی و هەندێک ڕەگەزی هونەری گۆرانی و بەند و بەرهەمهێنانەوەی بڕێک لە پەند و ئیدیۆمە کوردییەکان لە سیاقێکی سەردەمیانە و بۆ بونیادنانێکی بتەوی تێکستەکان. ئەم تێکستانەی لەم کتێبەدان ناکرێت وەک شیعرێکی پەتی تەماشا بکرێن، ئەگەرچی سەرڕێژن لە زمان و دەربڕین و وێنا و مانای شیعریی، بەڵام لە خوێندنەوەیاندا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە نووسەری ئەم تێکستانە چۆن یارییە زمانی و درامییەکان دروست دەکات و بە چ زمانێکی ناباوی دیالۆگئامێز خەریکی لێدانە لە نەریتە وەستاوەکانی کۆمەڵگە و ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ و پرسە گرنگەکانی وەک خۆشەویستی و مرۆڤبوون دەخاتە بەردەم پرسیار و لە زۆر جێگای تێکستەکاندا بە زمانێکی تیژ و کاریگەر و ڕاستەخۆ ڕووبەڕووی زۆر لە پەیوەندییەکانی مرۆڤ لەم سەردەمەدا دەوەستێتەوە.
المؤلف
تفاصيل الكتاب
- ISBN
- 9788793854383
التقييمات
لا توجد تقييمات بعد
اكتب تقييمك في تطبيق iWane.
