
المؤلفڕێبین خدر
- الصفحات
- 184
- سنة النشر
- 2020
- اللغة
- الكردية (السورانية)
3,000 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
زمان پاسکیلێکی شکاو لێدەخوڕێت
عن هذا الكتاب
لهبارهی ئهم ڕۆمانە ڕێبین خدر دهڵێت: 'ڕۆمانەکەم تەواو بەو چاوە نووسیوە کە من خۆم دنیا و بەتایبەت کۆمەڵگەی کوردی پێ دەبینم. بەڵام نەک بەو جۆرەی چاو و ڕوانین لە کارەکتەرانی ڕۆمانەکە وەربگرمەوە، نا، مەبەستم لە شێوازە. ڕەنگە ڕووداوەکان و وێنەکان هەڵگەڕاوە و سوریال، هەروا هەندێک جار ترسناکیش دەرکەون یا نامۆ. یەکەم جارە بەم شێوازە دەگێڕمەوە. کۆمەڵێک فێڵ و تەکنیک و هێڵ و ڕەنگم لە دنیای شیعری خۆم قەرز کردوون، چونکە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی ڕۆمانەکە وەک لە ناونیشانەکە دەیبینن، زمانە. واتە گەمەکردن لەگەڵ زمان یان سەرکێشیی کردن لەگەڵ زمان. یەکەمجار بیرۆکەی ڕۆمانەکەم لە گۆڕستانی 'جەنگاوەرانی جەنگ'ی شاری شتادێ ی ئەڵمانیا بە خەیاڵدا هات. کۆمەڵگەی کوردیی و ژیانی خۆمم لە کوردستان بە شەپۆل هاتەوە ناو سەر. ڕستەی یەکەمم لەسەر کاغەزێک نووسی و ئاوا. ئاوا جیهانێکی دیستۆپی و بەسەریەکدادراو هەڵقوڵا و کارەکتەران دەربوونەوە. ڕووداوەکان لە دوای ڕاپەڕین ڕوودەدەن و بەشی زۆری لە دوای دووهەزار تا دەگاتە ئێستا. '
المؤلف
تفاصيل الكتاب
- ISBN
- 9788793854147
التقييمات
لا توجد تقييمات بعد
اكتب تقييمك في تطبيق iWane.
