
المؤلفهەندرێن
- سنة النشر
- 2010
- اللغة
- الكردية (السورانية)
4,000 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
زمان ئاسۆیەکە لە نێوان ئاسمان و زەویدا
عن هذا الكتاب
ئاخاوتن له ئاسته‌نگی ره‌خنه و ره‌خنه‌گریی له بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر کوردییدا، ئاخاوتنێکی نوێ نییه. چونکه خوێنه‌ر، ره‌خنه‌گری کوردیی هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ره‌خنه‌یی، به هزرکردنی ده‌ق. به‌مجۆره ئه‌وه‌ی که کێشه‌ی لاوازیی و نه‌بوونی ره‌خنه و ره‌خنه‌گریی کوردیی ئاڵۆزتر ده‌کا، نائاماده‌یی بنه‌مایه‌کی ماریفیی و زانستی ره‌خنه‌یی کوردییه. بۆیه ئه‌وه‌ی که ره‌خنه‌ی کوردیی چاوه‌ڕێی ده‌کات، له دایکبوونی ره‌خنه‌یه‌کی ئیدیالییه، له‌وێدا ره‌خنه‌گر به دیدێکی فره‌ده‌نگییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ق و نووسه‌ردا بکات. لێ هاوکاتیش پێویسته ئه‌و فره‌ده‌نگه ره‌خنه‌گره ئاماده‌بووانه له‌و ره‌خنه‌یه‌دا ده‌ست به ره‌هه‌ندی گفتوگۆکردن، واتا ده‌نگی ئه‌وانیتر و جوانبێژییه‌وه بگرن. ئه‌و ته‌رزه ره‌خنه‌یه ره‌خنه‌گرێکی خاوه‌ن تێگه‌یشتنی بابه‌ته‌کی (ئۆبێکتیڤ)ی گه‌ره‌که، تاکوو ئه‌و نه‌ریته باوه، واتا خودی ره‌خنه‌گرتن له خودی نووسه‌ری ده‌ق و تاکده‌نگیی تێبشکێنێت. لێره‌وه ره‌خنه‌گری کوردیی، به واتای هزرینی ئێتیکی لێڤیناس، له دیدارێکی بێپێشمه‌رجدا گفتوگۆیه‌کی ئاوه‌ڵا له نێوان ده‌ق خودی خۆیدا بسازێنێت. له کن لێڤیناس مرۆ گه‌ره‌که له ئاستی ئێتیکییدا ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا بکات. مرۆ گه‌ره‌که به ده‌ر له بڕیاری پێشوه‌خت، به ده‌ر له واتای گشتاندن و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌پێنه‌ر و قاڵبداره‌وه، رووخسار به‌رانبه‌ر رووخسار به‌ویتر بگات. له‌و دیده‌وه ره‌خنه‌گر ئه‌رکی داپڵۆسین و ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌ق و نووسه‌ره‌که‌یه‌وه، گه‌ره‌که چه‌شنه ره‌ڤه‌یه‌کی ئاوه‌ڵا له ده‌قێکی ئه‌ده‌بیی و هونه‌ریی پێشکه‌ش به خوێنه‌ر بکات. به‌مجۆره به رێگای ئه‌و ته‌رزه ره‌خنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی ئاوه‌ڵا له نێوان ده‌ق و ره‌خنه‌گردا دێته ئاراوه.