
المؤلفهەندرێن
- الصفحات
- 330
- سنة النشر
- 2017
- اللغة
- الكردية (السورانية)
4,800 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
دۆناودۆنی فەلسەفی
عن هذا الكتاب
ئەم کتێبە نە ئەرکی سەپاندنی بایەخی فەلسەفە و هزر لە بوونی کوردییە و نە بانگەشەی لە دایکبوونی فەلسەفەش لە زمانی زمانی کوردییدا دەکا، بەڵکە بەشێکی زۆر گوتارەکانی ئەم کتێبە خوێندنەوەی دۆناودۆنی ناوکۆیی هزری فەیلەسووفەکانە لە روانگەی مێژووی هزرییەوە (History of ideas). مەبەست لە "دۆناودۆن"، کە ناونیشانی کتێبەکەیە، لە دایکبوونەوە یان چۆنییەتی لە دایکبوون و رەنگدانەوەی هزرێکە لە دۆخە جیاوەزەکانی مێژوودا. مەبەست لە مێژووی هزر نە لێکدانەوەی هزرە "مەزن"ەکانە و نە گێڕانەوەی هزری فەیلەسووفە "مەزن"ەکانیشە، بەڵکە خوێندنەوە و سەرنجدانە لە گەشەسەندن، لەرینەوە، لێکئاوێزان و کاریگەریی هزر "بچووک و مەزنەکان" لە رۆژگاری خۆیاندا. بە واتەیەکی روونتر، کاری مێژووی هزر، خوێندنەوەی ناوکۆی (Context)ی هزرەکانە. هەروەک دەیبینی بەشێک لە گوتارەکانی کۆتایی ئەم کتێبە خوێندنەوەی دۆخی کورد لە روانگەی مێژووی هزرەکانەوە. ئومێدەوارم ئەم کتێبە توانیبێتی سەرنجی خوێنەر بۆ بەهای خوێندنەوەی ناوکۆیی هزرەکان رابکێشێت، کە ئەمەش بۆ خۆی کردەیەکی چاکە، تا خوێنەری کوردیی بتوانی ئاشانی بەهای لەرینەوەی مێژووی هزر و فەلسەفە بێت.
المؤلف
التقييمات
لا توجد تقييمات بعد
اكتب تقييمك في تطبيق iWane.