
المؤلفهێرش حهمهد
- الصفحات
- 157
- سنة النشر
- 2026
- اللغة
- الكردية (السورانية)
1,500 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
خهیاڵی تۆزگرتوو (حیكایهتی بیركاریزانێك)
عن هذا الكتاب
«خەیاڵی تۆزگرتوو» تەنیا چیرۆکی ژیانی بیرکاریزانێک نییە، بەڵکوو گەشتێکە بۆ قوڵایی مێشکی مرۆڤ، خەونە ونبووەکان و تواناکان، کە کۆمەڵگە زۆرجار نایانبینێت. ڕۆمانەکە بە تێکەڵکردنی بیرکاری، فەلسەفە و ڕووداوە مێژوویییەکان، پرسیار لە مانای ژیان، دادپەروەری و سنووری نێوان خەیاڵ و ڕاستی دەکات. هەوڵ دەدات بڵێت کە هەندێک جار ئەو عەقڵ و توانایانەی کە بە کەم دەگیرێن، دەتوانن جیهانێکی نوێ لە بیرکردنەوەدا دروست بکەن؛ بەڵام لە پشت هەر ژمارە و هاوکێشەیەکەوە، مرۆڤێک هەیە بە خەون و پرسیارە بێوەڵامەکانییەوە. له ڕۆمانهكهوه: ئەگەر تا ئێستا پرسیارێکی بیرکاری شیکاری نەدۆزرابێتەوە، ئەوە ئەمەل هەیە لە داهاتوو، بدۆزرێتەوە، بەڵام ئەو پاداشتەی کە تەواوە و حەقی دایکە هەرگیز نادۆزرێتەوە، یان ڕاستر بڵێم ئەو هاوکێشەیەی کە پێک دێت لە خزمەتی دایک و پاداشتی بەرامبەری، هەرگیز هاوسەنگ نابێت، هەمیشە بەلاسەنگی دەمێنێتەوە... .... ئێمە دەمانهویست ببینە چەکوچ نەک بزمار، ئێمە لە زیندانێکی گەورەدا بووین، ئەو زیندانە گەورەیەمان خۆش دەویست، بەڵام نەماندەویست ئێمە بەندییەکانی بین، دەمانهویست ئێمە بەندییەوانەکان بین. شۆڕشمان بۆ ئەوە نەبوو زیندانیەکه نەهێڵین، بەڵکوو دەمانهویست ڕۆڵەکان پێچەوانە بکەینەوە... ... بیرکاری زمانی نەتەوەکانە، تاکە زمانە پێویستی بە وەرگێڕ نییە، دوو کەسی دوو جەمسەری جیاواز لە کەلتوور و نەتەوە، کاتێک باسی بابەتێکی بیرکاری دەکەن، بە هەر زمانێک بێت بە ئاسانی لە یەکتر تێدەگەن... ئەوە سحری بیرکارییە...