
المؤلفهەندرێن
- الصفحات
- 122
- سنة النشر
- 2007
- اللغة
- الكردية (السورانية)
3,000 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
خامه‌یه‌کی رۆشنبیریی له‌پشت گوێی زمان
عن هذا الكتاب
به په‌رۆشییه‌ک له‌م دۆخه‌ی زمانه‌وه، ئه‌م کۆوتاره به‌ره‌هه‌نده جوودایهکانییهوه هه‌وڵێکه بۆ مشتوماڵکردن و ورووژاندنی پشتینه، ئاسته‌نگ و ده‌رهاوێشته‌کانی ژیانی رۆشنبیریی کوردی،به‌ڵام ئێمه کاتێک له‌کۆی ئه‌م کۆوتارهدا وێنایه‌ک له‌و رۆشنبیرییه کوردییه نمایشدهکهين، مه‌به‌ستمان نییه وێنایه‌کی ره‌ها و داخراو بسه‌پێنین، به‌ڵکو ده‌خوازین له‌گفتوگۆیه‌کی فره ده‌نگ، شێوه و مێتودهوه، ناوکۆییهک/کۆنتێکستێک له‌کۆی ئاراسته‌ی پرسیاره‌کاندا بدۆزێنه‌وه. له‌م روانگه‌یه‌وه، ئه‌م کتێبه، ده‌کرێت وه‌ک نمایشێک له‌ژیانی دوێنێ و ئه‌مڕۆی کایه‌کانی رۆشنبیریی کوردی بخوێنرێته‌وه. به‌دیوێکی تریشه‌وه، کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تگه‌له‌ی که وێناندنی شوێنکاته جیاجیایه‌کانی ژیانی رۆشنبیریی کوردی نمایشده‌کا، لهڕامانێکی ره‌خنه ئامێزدا ده‌خوازێ ئاسۆیه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌کانی ئه‌ویتر ئاوه‌ڵا بکاته‌وه. لێره‌وه ئه‌وه‌ی که جه‌سته‌ی ئه‌م کتێبه ده‌چنێته‌وه، ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌کۆی ده‌نگ، ئاسته‌نگ و پرسیاری کایه‌کانی رۆشنبیریی کوردی، نه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌یان، به‌مجۆره ئه‌گه‌ر کۆی په‌یوه‌ندی ئه‌و فره ده‌نگانه به‌ئاراسته جودایهکانیانهوه، ئاکامگیرییه‌ک بخه‌مڵێنن، ئه‌وکات ده‌کرێ خوێنه‌ریش، دوای کۆتایی هێنان به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه، وه‌ک دیمه‌نێکی ورووژاو، ههمهرهنگیيهک، سه‌یری بکات. ئه‌گه‌ریش ئه‌م کتێبه ئه‌و مه‌یله‌ی بۆ خوێنه‌ر مه‌یسه‌ر نه‌کردبێت، باشترین شێوه، دوای خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که، وازهێنانه له‌م کتێبه. لێره‌وه تاکو گه‌شتی ئه‌و کۆوتاره، به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان، بتوانن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی میتۆدیکییهوه خه‌م و ئاراسته‌ی گفتوگۆیه‌کانی به‌رجه‌سته بکه‌نه‌وه، هه‌وڵمانداوه جووڵه و ئاکامه‌کانی قۆناخ و دۆخه رۆشنبیرییه‌کان پۆڵێن بکه‌ین: به‌شی یه‌که‌می ئه‌م کتێبه، هه‌وڵده‌دا، راڤه‌یه‌ک له‌پاشخانی ئه‌و ئاسته‌نگه جیاوازانه نمایشبکات، که ده‌رهاوێشته‌ی پێکهاتی کوردیی و زمانه‌که‌یه‌تی. به‌واتایه‌کی تر، مه‌به‌ستی ئه‌و کۆوتاره، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و ناوکۆییه‌ی که جوڵێنه‌ر و نمایش‌کردنی وێنایهکانی رۆشنبیریی کوردییه. فاکته‌ره گرینگه‌کانی ئه‌و ناوکۆییه هه‌میشه له‌سه‌ر پێکهاتی نووسه‌ری کوردی‌دا کارا بووه؛ واتا وێنایه جودا و ئاراسته ئاڵۆزه‌کانی رۆشنبیریی کوردی له‌و ناوکۆییه جڤکاییه کوردییه‌وه به‌ده‌ر نییه. لێره‌دا به‌شی یه‌که‌می ئه‌م کۆوتاره بهتهقهڵایهک له‌دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کان، ده‌خوازێت ئاماژه به‌و ئاسته‌نگ و هۆکارانه بکات، که رێگرن له‌به‌رده‌م ئه‌و رۆشنبیرییه به‌رهه‌مهێنه‌ر و کارایه‌ی که ژیانی کورد چاوه‌ڕێیه‌تی. که‌چی به‌شی دووه‌می ئه‌م کتێبه، وه‌ک به‌رده‌وامییه‌ک له‌به‌شی یه‌که‌م، هه‌وڵده‌دا چه‌ند بوارێکی دیاریکراو راڤه بکات، که دهرهاوێشتهیهکن له‌شکستی مانه‌وه و زاڵبوونی ئه‌و گوتاره کۆنخوازه رۆشنبیرییه‌ی کوردی که گوتاره سیاسییه‌که‌ی کوردیش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی خه‌مگینی ئه‌و گوتاره رۆسنبیرییهیه. به‌شێک له‌و هۆکارانه‌ش، کاریگه‌ری ئه‌و فشاره رۆشنبیریه دهرهکیيهیه له‌سه‌ر ئاگایی کوردی‌دا، که دواجار له‌ئاستی لاساییکردنه‌وه‌دا قه‌تیسماو ده‌مێنێته‌وه، به‌مجۆره ئه‌و باره رۆشنبیرییه ناتوانێت ئاسۆیه‌کانی وه‌رچه‌رخان به‌رهه‌مبێنێت. به‌شی سێیه‌م، ئه‌و سێ گفتوگۆیه، به‌زمانێکی جودا و کراوه‌تر، ئاڵۆزیی و ئاکامه‌کانی ئه‌و پاشخانه رۆشنبیرییه ده‌رده‌بڕێت. لێره‌وه ده‌کرێ خوێنه‌ر له‌ودیوی یارییه‌کانی ئه‌و زمانه جودایهوه، وێنایه‌ک له‌دیارده و ئاسته‌نگه‌کانی رۆشنبیریی تاراوگه‌ش ده‌سته‌به‌ر بکا.
المؤلف
التقييمات
لا توجد تقييمات بعد
اكتب تقييمك في تطبيق iWane.